
دیمەنی دووکانێکی زێڕینگەر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا ئەمڕۆ هەینی لەبارەی فرۆشتنی زێڕ و زیو بە قەرز فەتوایەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، کڕین و فرۆشتنی زێڕ و زیو بە قەرز دروست نییە، بەڵکو پێویستە دەست بە دەست بێ.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەیەکە نرخی زێڕ لە بازاڕی جیهانی بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە. لە شارەکانی کوردستان ژمارەیەک زێڕینگر پرسیاریان لەبارەی فرۆشتنی زێڕ و زیو بە قەرز بۆ ئەنجومەنی باڵای فەتوا ناردووە. پرسیارەکە بەمجۆرەیە، ئەگەر کەسێک زێڕ لە دووکانێک بکڕێت و پارەکەی بدات، بەڵام زێڕەکە بەردەست نەبێ و پێی بوترێ دواتر زێڕەکە دەگاتە دەستت واتا بە قەرز بێ ئایا دروستە یان نا؟ ئەنجوومەنی باڵای فەتوا دوای بەدواداچوون وەڵامێکیان بڵاوکردوەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکەی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە کوردستان، ئه‌م مامه‌ڵه‌یه دروست نییه، چونكه كڕین و فرۆشتنی زێڕو زیو به پاره پێویسته ده‌ست به‌ده‌ست بێت و له‌و كاته‌دا هه‌ردوولا له‌یه‌كتری وه‌ربگرن به پێچه‌وانه‌وه پێی ده‌وترێت (ربا الید).
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا ئاماژە بە دوو ڕێگای دروست دەکات کە دەکرێ لەڕێگەیەوە مامەڵە بکرێت ئەمانەن:
٠ ده‌كرێت ئەم مامەڵەیە به شێوه‌ی (الوكالة بالأجر) واته كڕیاره‌كه زێڕنگره‌كه بكاته وه‌كیلی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زێڕه‌ی لە دەرەوە بۆ بكڕێت به نرخی ڕۆژ یان به هه‌ر نرخێك كه له‌سه‌ری ڕێك ده‌كه‌ون و پاره‌كه‌ی پێبدات. ئه‌و کاتە پێویسته زێڕنگره‌كەش به هه‌مان شێوه‌و به شێوه‌ی ده‌ست به ده‌ست له ده‌ره‌وه زێڕه‌كه بكڕێت، ئینجا به (قبضي حكمي) واته: بیخه‌نه سه‌ر ئه‌كاونت و هەژماری بانکی و له هه‌مان كاتدا له كوردستان زێڕه‌كه وه‌ربگرن و ئه‌وانیش پاره‌كه ڕەوانە بكه‌ن. یانیش لەڕێگای وه‌كیله‌كانی خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌و كاته‌ی ئاماده ده‌بێت بچن ده‌ست به ده‌ست زێڕه‌كه وه‌ربگرن.
٠ ده‌كرێ به شێوه‌ی بەڵێن به كڕین (الوعد بالشراء)ـیش جێبه‌جێ بكرێت، واته: كڕیاره‌كه به زێڕنگره‌كه بڵێت: ئه‌وه‌نده مسقاڵ یان گرام زێڕه بكڕه به‌و بڕە پارەیە، كه گه‌یشته‌وه كوردستان من به‌ڵێن بێت لێت بكڕم ئه‌و كات زێڕنگره‌كه به پاره‌ی خۆی زێڕه‌كه ده‌كڕێت بۆ خۆی و پاشان به‌عه‌قدێكی دیكه بە کڕیارەکە ده‌فرۆشێته‌وه، به‌ڵام له ڕووی شه‌رعه‌وه كڕیار گوناهبار ده‌بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و زێڕه‌ی كه زێڕنگره‌كه هێناویه‌تی لێی نه‌كڕێته‌وه، چونكه پێچه‌وانه‌ی به‌ڵێنه‌كه‌یه‌تی و پابه‌ند بوون به به‌ڵێنه‌كانه‌وه واجبێكی شه‌رعییه. به‌ڵام مامه‌ڵه‌كه‌یان دانه‌مه‌زراوه تاوه‌كو زێڕنگره‌كه ده‌ست به ده‌ست زێڕه‌كه‌ی ته‌سلیم نه‌كات و كڕیاره‌كه‌ش پاره‌كه‌ی ده‌سلیم نه‌كات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوبژیوانێک لە بەغدا یاریزانێک دەکوژێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران و واشنتن چوونە گەڕی دووەمی دانوستانەکانی مەسقەت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوبژیوانێک لە بەغدا یاریزانێک دەکوژێت
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران و واشنتن چوونە گەڕی دووەمی دانوستانەکانی مەسقەت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەقینەوەیەک لە ئیسلام ئاباد؛ 30 کەس کوژران






