ئاڤا نیوز
پڕۆژەی دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری وەزارەتی کارەبای عێراق، کە یەکەمجار لە عەلوەی نوێی کەرکووک دەستیپێکرد، دوای شەش مانگ لە دەستپێکردنی، نەک تەنیا لە دابینکردنی کارەبای بەردەوام سەرکەوتوو نەبوو، بەڵکو بە تەواوی لە شکست نزیک بووەتەوە، لە کاتێکدا کاسبکاران بڕێکی زۆر پارەیان لێوەرگیراوە.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی کارەبای عێراق لە ماوەی ڕابردوودا پرۆژەیەکی گەورەی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە شارەکانی عێراق ڕاگەیاند. وەک هەنگاوی یەکەم، عەلوەی نوێی سەوزە و میوەی کەرکووک وەک شوێنی دەستپێکردنی پرۆژەکە دەستنیشانکرا، دوو کۆمپانیا ڕاسپێردراون بۆ جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە، بەڵام دوای نزیکەی شەش مانگ، دۆخەکە نەک باشتر نەبووە، بەڵکو خراپتریش بووە. کاسبکارانی عەلوەکە دەڵێن: "کارەبای 24 کاتژمێریتان دیوە دوو کاتژمێر بەردەوام بێت".
زانیاریی بەدەستهاتوو: عەبدولسەمەد شاکر، کاسبکارێکی عەلوەی کەرکووک، بە ئاڤای ڕاگەیاند: بۆ دانانی یەک بۆرد و پێوەری زیرەک، بڕی 410 هەزار دینار لە هەر دووکانێک وەرگیراوە. هەندێکیان بەهۆی دواکەوتنی دانانی پێوەرەکانیشەوە، بە بڕی  100 بۆ 200 هەزار دینار سزا دراون، سەرەڕای ئەم بڕە پارە زۆرە کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی وەک خۆیەتی و هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە.
زیاتر لە سێ مانگە کۆمپانیا جێبەجێکارەکانی پرۆژەکە، دوای وەرگرتنی پارە لە کاسبکاران، کارەکەیان بە ناتەواوی جێهێشتووە.
محەممەد حەسەن، کاسبکارێکی دیکەی عەلوەی کەرکوک، بۆ ئاڤا میدیا وتی: "کارەبای 24 کاتژمێری و پڕۆژەی سەرکەوتوو قابیلی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە کاتێکدا توانیویەتی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ کوردستان دابین بکات، بەڵام لێرە حکومەتی عێراق تەنیا چاوی لەوەیە پارە لە هاووڵاتیان وەربگرێت بەبێ ئەوەی پڕۆژەکانی ئەنجامێکی هەبێت."
لێدوانی فەرمی: دانیاڵ عەبدوڵڵا، جێگری بەڕێوەبەری گشتی کارەبای کەرکوک، بە ئاڤای وت، "وەزارەتی کارەبای عێراق خۆیان ڕاستەوخۆ گرێبەستیان لەگەڵ دوو کۆمپانیا کردووە. پڕۆژەکە تا ئێستا بە سستی بەڕێوەدەچێت، بەڵام هێشتا ڕاپۆرتی چاودێری کاری کۆمپانیاکانیان پێنەگەیشتووە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
 - 6 کاتژمێر لەمەوپێش
 
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی ڕواندز داوای نەخۆشخانەیەکی نوێ دەکەن
- ژینگە
 - 6 کاتژمێر لەمەوپێش
 
ئاڤای خەڵک؛ بۆنی غاز هاووڵاتیانی شارەزووری هەراسان کردووە
- هەواڵ
 - 7 کاتژمێر لەمەوپێش
 
پڕۆژەیەکی گەشتیاری لەسەر چیای سەفین دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

مامە ڤاندام: داوا دەکەم خەڵک دەنگ بەو لایەنە بدات کە خزمەتی خەڵکی کوردستان دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق لە پلەکانی کۆتایی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

خواردنی مۆز و کیوی ڕێژەی پۆتاسیۆمی لەش بەرز دەکەنەوە
2 تشرینی دووەم

فێڵێکی نوێی پارە وەرگرتن لە کاسبکارانی سنووری هەولێر سەرهەڵدەدات
2 تشرینی دووەم

خێزانێکی کورد لە ئەڵمانیا بە زۆر دیپۆرتی کوردستان دەکرێنەوە
2 تشرینی دووەم
- هەواڵ
 - 7 کاتژمێر لەمەوپێش
 
پڕۆژەیەکی گەشتیاری لەسەر چیای سەفین دروست دەکرێت
- کوردستان
 - 7 کاتژمێر لەمەوپێش
 
باندێکی قاچاخچی کۆچبەران و 23 کەسی بیانی لە سلێمانی دەستگیر کران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
 - 8 کاتژمێر لەمەوپێش
 
بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ مۆساد لە تورکیا 17 کەس زیندانی دەکرێن





