قوباد تاڵەبانی لەسەر شەقامی مام جەلال لای مەسرور بارزانی سکاڵای لەسەر ئومێد خۆشناو تۆمار کردووە
- کوردستان
 - 5 خولەک لەمەوپێش
 
ئاڤا نیوز
پارێزگاری هەولێر باسی ئەو شەقامە دەکات کە ماوەی 15 ساڵ بوو لە کۆیە تەواو نەکرابوو، دوای ئەوەی لە ڕابردوو لەلایەن سەرۆکوەزیرانی کوردستان فەرمانی تەواوکردنی بۆ دەرچوو، ئاستەنگی زۆری بۆ دروستکرا و ماوەی دوو ساڵ کارەکانی ڕاگیران و دواتر تەواو کرا.
چیرۆکی سەرەکی: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە بارەی شەقامی فیدراڵی کۆیە بەمجۆرە باسی چیرۆکی تەواوکردنی شەقامەکە دەکات: ڕۆژێک لە قەزای کۆیە بووین، بۆ بەسەرکردنەوەی چەند پڕۆژەیەک لەوێ بووین، ئافرەت و پیاوی بەتەمەن هاتنە پێشمان و پێشی ئۆتۆمبێلیان لێ گرتین، داوایان کرد ئەو شەقامەیان بۆ تەواو بکەین. بەڵێنم پێدان و پێم وتن پەیامەکانتان گەیشت و بەدواداچوون دەکەین. 
ئەو شەوەی سەرۆکوەزیرانی کوردستان ڕەزامەندیدا
ئومێد خۆشناو دەڵێت: هەر ئەو شەوە پەیوەندیم بە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کرد و داواکاری خەڵکەکەم پێ وتن و باسی ئەو شەقامەم بۆ کرد. سەرۆکوەزیران وتی چی پێویستە و چەندی پێویستە پێم بڵێ. هەر ئەو شەوە پەیوەندیم بە هەموو فەرمانگەکانەوە کرد دەرخستەمان کرد، دەرکەوت تێچووەکەی شەش ملیار دینارە. نوسینگەی سەرۆکوەزیران پەیوەندیان پێوە کردینەوە و وتیان سبەی نووسراوتان پێ دەگات و ڕەزامەندی درا.
ئاستەنگەکان دەستیپێکرد
پارێزگاری هەولێر دەڵێت: دوای ئەوەی تەندەرمان ڕاگەیاند، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی کوردستان داوای کرد کارەکە بدرێتە کۆمپانیایەکی دیاریکراو. ئێمەش وتمان نابێ. دواتر لەلایە سەرۆکوەزیران سکاڵای لێ کردین. سەرۆکوەزیرانی کوردستان وتی، بۆ کارەکانیان ڕاگرتووە، ئێمەش وتمان پێدانی پارەکە لە دەسەڵاتی ئێمە نییە و دەبێ بخرێتە تەندەر. کەچی سەرۆکوەزیران پێی وتین، پێویستە کۆمپانیایەکی کۆیە وەریبگرێ، چونکە کۆمپانیاکانی ئەوێ کاریان کەمە. چەند کۆمپانیایەکی کۆیەمان بانگهێشت کرد و تەندەرەکە بۆ یەکێک لە کۆمپانیاکان دەرچوو.
دەستپێکی گرفتی نوێ و دروستکردنی لیژنە
لەبارەی دروستکردنی گرفتی نوێ، ئومێد خۆشناو وتی، ڕۆژ بە ڕۆژ گرفتیان بۆ کارکردن لە شەقامەکە دروست دەکرد، ئیدی دوو ساڵ کاکردن وەستا. لیژنەیەکمان پێکهێنا کارەکانمان لەو کۆمپانیایە وەرگرتەوە و جارێکی دیکە دامانەوە کۆمپانیایەک ئەمجارە کارەکە تەواو کرا. بەڵام بەبێ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ لیژنەکە دەستکاری دیزاینەکەیان کرد. ئۆڤەرپاسی زۆری تێدایە لایانداوە، ڕەگلەی تێدایە و کەموکوڕی زۆری هەیە. ئەو شەقامە کەموکوڕی ئەندازیاری هەیە. پڕۆژەکە بە حیزبی کرا و بە کەموکوڕیەوە کردیانەوە.
هێشتا شەقامەکە ڕادەستی پارێزگا نەکراوە
لەبارەی ڕادەستکردنی شەقامی فیدراڵی کۆیە ئومێد خۆشناو وتی، لەڕووی یاساییەوە دەبێ لەلایەن پارێزگاوە کاری ڕادەستکردن بۆ شەقامەکە بکرێت. لیژنەکە هەر کەموکوڕیەک هەبێ دیاری دەکات، ئەگەر کەموکوڕی لە شەقامەکە هەبێت وەریناگرین. کۆمپانیاکە بە قەرز کردوویەتی و پارەکە ئێمە دەیدەین نەک ئیدارەی گشتی یەکێتی، وەک ئەوەی دەیڵێن لەسەر پارەی ئیدارەی گشتی دروستکراوە، ئەگەر کۆمپانیاکە پارەکەی لە پارێزگا ناوێ و ئیدارەی گشتی پارەکەی پێ دەدات، ئەو پارەیەی دەمێنێتەوە ئێمە هەر لە کۆیە سەرفی دەکەینەوە. 
باکگراوند: شەقامی فیدڕاڵی کۆیە، لە ڕابردوو خەڵک پێی دەوت شەقامی مام جەلال، ماوەی 15 ساڵ کارەکانی بە ناتەواوی جێهێڵرا و 23ـی مانگی 10 قوباد تاڵەبانی شەقامەکەی کردەوە، بەڵام دواتر پارێزگاری هەولێر ڕوونکردنەوەی دا کە ئەم شەقامە لەسەر ئەرکی پارێزگا دروستکراوە و دواتر بۆ مەبەستی حیزبی بە کەموکوڕيەوە تەواو کراوە و بەکارهێنراوە. 
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
 - 6 کاتژمێر لەمەوپێش
 
دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە کەرکووک شکست دەهێنێت
- تەندروستی
 - 6 کاتژمێر لەمەوپێش
 
ئاڤای خەڵک؛ دانیشتووانی ڕواندز داوای نەخۆشخانەیەکی نوێ دەکەن
- ژینگە
 - 6 کاتژمێر لەمەوپێش
 
ئاڤای خەڵک؛ بۆنی غاز هاووڵاتیانی شارەزووری هەراسان کردووە
- هەواڵ
 - 7 کاتژمێر لەمەوپێش
 
پڕۆژەیەکی گەشتیاری لەسەر چیای سەفین دروست دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

مامە ڤاندام: داوا دەکەم خەڵک دەنگ بەو لایەنە بدات کە خزمەتی خەڵکی کوردستان دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق لە پلەکانی کۆتایی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

خواردنی مۆز و کیوی ڕێژەی پۆتاسیۆمی لەش بەرز دەکەنەوە
2 تشرینی دووەم

فێڵێکی نوێی پارە وەرگرتن لە کاسبکارانی سنووری هەولێر سەرهەڵدەدات
2 تشرینی دووەم

خێزانێکی کورد لە ئەڵمانیا بە زۆر دیپۆرتی کوردستان دەکرێنەوە
2 تشرینی دووەم
- هەواڵ
 - 6 کاتژمێر لەمەوپێش
 
دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە کەرکووک شکست دەهێنێت
- هەواڵ
 - 7 کاتژمێر لەمەوپێش
 
پڕۆژەیەکی گەشتیاری لەسەر چیای سەفین دروست دەکرێت
- کوردستان
 - 8 کاتژمێر لەمەوپێش
 
باندێکی قاچاخچی کۆچبەران و 23 کەسی بیانی لە سلێمانی دەستگیر کران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
 - 8 کاتژمێر لەمەوپێش
 
بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ مۆساد لە تورکیا 17 کەس زیندانی دەکرێن






