دۆخی ئارام قادر دوای پێنج مانگ لە زیندان؛ ئاڤا ئاشکرای دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
کەسێکی نزیک لە خانەوادەی ئارام قادر زانیاریی نوێ لەبارەی دۆخی ناوبراو لە زیندان بۆ ئاڤا ئاشکرا دەکات و دەڵێت، "ئارام قادر لە ژوورێکی بەکۆمەڵدایە و تەندروستیی باش نییە. پێشتر نەشتەرگەریی دڵی بۆ کراوە و ئێستاش خێزانەکەی دەرمان و چارەسەری پزیشکیی بۆ دەبەن".
چیرۆکی سەرەکی؛ مانگی شەشی ئەمساڵ ئارام قادر، سیاسەتمەدار و سەرۆکی پێشووی هاوپەیمانیی نیشتمانی دەستگیر کراو و تا ئێستا ڕێگە بە هیچ کەس و لایەنێک، تەنانەت پارێزەرەکانیشی نەدراوە سەردانی بکەن. تەنها خێزانەکەی توانیویانە مانگی جارێک، سێ بۆ چوار جار سەردانی بکەن. بڕیار بوو ئەمڕۆ، 4ی تشرینی دووەمی 2025، یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی ئارام قادر لە سلێمانی بەڕێوەبچێت، بەڵام دانیشتنەکە بۆ 30ی ئەم مانگە دواخرا. هۆکاری دواخستنەکەش، ئامادەنەبوونی ئارام قادر بوو لە دادگا.
دادوەری لێکۆڵینەوە بەبێ ئامادەبوونی ئارام قادر بڕیاری دواخستنی دادگاییەکەی داوە. بەکر حەمەسدیق، پارێزەری ئارام قادر بە ئاڤای گوت،: "ئارام قادر لای دژەتیرۆر زیندانییە و ئەمڕۆ ئەو هێزە ئامادە نەبوون بیهێننە دادگای سلێمانی، بۆیە دادوەر بڕیاری دا دانیشتنەکە دوابخات". پارێزەرەکەی ئەوەشی خستەڕوو کە تا ئێستا ڕێگەی پێنەدراوە چاوی بە ئارام قادر بکەوێت و ئەمڕۆش لە دادگاوە پەیوەندی بە دژەتیرۆرەوە کراوە، بەڵام وەڵامی دادگاشیان نەداوەتەوە.
لێدوانی فەرمی؛ دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان چەندین جار هەوڵیان داوە بۆ بینینی ئارام قادر، بەڵام هەوڵەکانیان بێ ئەنجام بووە. سلێمان موحسین، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی دەستەکە، بە ئاڤای گوت، سەرەڕای ناردنی نووسراوی فەرمی، ڕێگرییان لێکراوە. تەنانەت کاتێک سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤ سەردانی ئاسایشی سلێمانی کردووە و داوای بینینی ئارام قادری کردووە، پێیان وتووە کە ناوبراو لای ئەوان نییە.
زانیاریی تایبەت؛ کەسێکی نزیک لە خانەوادەی ئارام قادر چیرۆکی دەستگیرکردنەکەی بۆ ئاڤا ئاشکرا کرد و وتی: "شەوی 11 لەسەر 12ی حوزەیرانی ئەمساڵ، کاتژمێر 11:30ی شەو، کاک ئارام لە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی دانیا سیتی لە سلێمانی دەستگیر کرا". لە کاتی دەستگیرکردنیدا، تەنها هاوژینەکەی و دوو کوڕی لە ماڵەوە بوون.
خانەوادەکەی بۆ ماوەی مانگێک هیچ زانیارییەکیان لەسەر چارەنووسی نەبووە، تا دواتر پەیوەندییان پێوەکراوە و پێیان ڕاگەیەنراوە کە دەتوانن لە زیندانی دژەتیرۆر لە سلێمانی سەردانی بکەن.
سەبارەت بە بارودۆخی لە زینداندا، ئەو سەرچاوەیە وتی: ئارام قادر لە ژوورێکی بەکۆمەڵدایە و تەندروستیی باش نییە. پێشتر نەشتەرگەریی دڵی بۆ کراوە و ئێستاش خێزانەکەی دەرمان و چارەسەری پزیشکیی بۆ دەبەن. هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە ئارام قادر داوای خواردنی کردووە تا بۆ زیندانییەکانی دیکەی هاوژووری دابین بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
شاسوار عەبدولواحید زانیاریی نوێ لەبارەی دۆسییەکەی ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەرزش و لەشجوانی دەکرێتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش

مامە ڤاندام: داوا دەکەم خەڵک دەنگ بەو لایەنە بدات کە خزمەتی خەڵکی کوردستان دەکات
23 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق لە پلەکانی کۆتایی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دێت
3 تشرینی دووەم

خواردنی مۆز و کیوی ڕێژەی پۆتاسیۆمی لەش بەرز دەکەنەوە
2 تشرینی دووەم

فێڵێکی نوێی پارە وەرگرتن لە کاسبکارانی سنووری هەولێر سەرهەڵدەدات
2 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
شاسوار عەبدولواحید زانیاریی نوێ لەبارەی دۆسییەکەی ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 44 خولەک لەمەوپێش
لە ئاکرێ زاوایەک ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی دەگۆرێت بۆ تراژیدیا و مەرگ
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ڕفاندنی گەنجێکی چەمچەماڵ لەلایەن هێزەکانی یەکێتی





