
د. بەرهەم ساڵح
ئاڤا نیوز
د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری پێشووتری عێراق و کەسایەتی دیاری سیاسی، ماوەی نزیکەی حەوت مانگە نەگەڕاوەتەوە سلێمانی و ئێستاش لە ئەمریکایە.
چیرۆکی سەرەکی: دوایین دەرکەوتنی د. بەرهەم ساڵح لە سلێمانی، لە ناوەڕاستی مانگی نیسانی ئەمساڵ بوو، کاتێک لە دیداری زانکۆی ئەمریکی لە "سولی فۆرم" بەشداری کرد. لەو کاتەوە چووەتە ئەمریکا و نەگەڕاوەتەوە.
تەنانەت لە دوایین ئاهەنگی دەرچوونی زانکۆی ئەمریکی سلێمانیشدا بەشدار نەبووە، لەکاتێکدا بەهۆی پەیوەندییە نزیکەکانی لەگەڵ زانکۆکە، چاوەڕوان دەکرا ئامادە بێت.
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، لە بەهاری ئەمساڵدا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی تووند لەنێوان د. بەرهەم ساڵح و بافڵ تاڵەبانیدا ڕووی داوە، لەوکاتەوە بەرهەم ساڵ چووەتە ئەمریکا و نەگەڕاوەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: د. بەرهەم ساڵح کەسایەتییەکی ناسراوە لەسەر ئاستی جیهان و خاوەنی پەیوەندییەکی بەهێزە. ئەو دۆستێکی نزیکی مام جەلال بوو و لە سەردەمی ئەودا جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو.
جگە لەمەش، چەندین پۆستی باڵای حکومی وەرگرتووە، لەوانەش سەرۆکوەزیرانی کابینەی شەشەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دواتریش سەرۆککۆماری عێراق لە خولی پێشوو.
لەلایەکی دیکەوە: د. بەرهەم ساڵح ئێستا بۆ پۆستێکی جیهانی کاندیدە، ئەویش پۆستی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکانە بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR). ئەمەش ڕەنگە هۆکارێکی دیکە بێت بۆ مانەوەی لە ئەمریکا و چالاکییە نێودەوڵەتییەکانی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
محەممەد حاجی مەحموود: عێراق خاوەنی ئاسمانی خۆی نییە
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونی ئاڤا سۆراغی گەنجە ڕفێنراوەکەی چەمچەماڵ ئاشکرا بوو
- فۆتۆستۆری
- 36 خولەک لەمەوپێش
ژنێک لە هەولێر ماڵەکەی بۆ بەخێوکردنی پشیلە تەرخان کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەرزش و لەشجوانی دەکرێتەوە
4 تشرینی دووەم

مامە ڤاندام: داوا دەکەم خەڵک دەنگ بەو لایەنە بدات کە خزمەتی خەڵکی کوردستان دەکات
3 تشرینی دووەم

عێراق لە پلەکانی کۆتایی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دێت
3 تشرینی دووەم

خواردنی مۆز و کیوی ڕێژەی پۆتاسیۆمی لەش بەرز دەکەنەوە
2 تشرینی دووەم

فێڵێکی نوێی پارە وەرگرتن لە کاسبکارانی سنووری هەولێر سەرهەڵدەدات
2 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
محەممەد حاجی مەحموود: عێراق خاوەنی ئاسمانی خۆی نییە
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
دوای بەدواداچوونی ئاڤا سۆراغی گەنجە ڕفێنراوەکەی چەمچەماڵ ئاشکرا بوو
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین نامەی گەنجە کوردە سووتێندراوەکەی لالەزار بۆ دایکی





