ئاڤا نیوز
شێوازێکی نوێی فێڵکردن لەلایەن کەسانی فێڵبازەوە دەرکەوتووە، کە تێیدا خۆیان وەک بەرپرسانی حکومی یان کەسی خاوەن دەسەڵات نیشان دەدەن بۆ ئەوەی پارە و کاڵا لە دووکانداران وەربگرن بە بیانووی جۆراوجۆر، پۆلیسی هەولێر هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان و داوا دەکات سکاڵا تۆمار بکەن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: وەستا سەنگەر، ئاسنگەرێکە لە گەزنەی هەولێر. باس لەوە دەکات کە کەسێک تەلەفۆنی بۆ کردووە و خۆی وەک "مولازم محەممەد" لە وەزارەتی پێشمەرگە ناساندووە. پاش گفتوگۆیەکی گەرموگوڕ، کەسە ساختەچییەکە داوای لە وەستا سەنگەر کردووە 70 هەزار دینار بدات بە براکەی، بە بیانووی ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەی لە نزیک دووکانەکەی پەکی بووە و بەڵێنی داوە پاشان پارەکەی بۆ بگەڕێنێتەوە. لەو کاتەدا وەستا سەنگەر لە دووکان نەبووە، بۆیە بە ماڵەوەی وتووە پارەکە بدەنە برای ملازمەکە.
دوای گەڕانەوەی بۆ دووکان، وەستا سەنگەر سەیری کامێرا چاودێرییەکانی کردووەتەوە بۆ ئەوەی بزانێت "ملازم محەممەد" کێیە، بەڵام تووشی شۆک بووە کاتێک زانیویەتی کە ئەو کەسانە بە هیچ شێوەیەک ناناسێت. پاشان تەلەفۆنی بۆ فێڵبازەکە کردووەتەوە و داوای پارەکەی لێکردووە، بەڵام ئەویش بە بیانووی ئەوەی لە وەزارەتە، وەڵامی داوەتەوە و دواتر بلۆکی کردووە. لە وەڵامدا، وەستا سەنگەر ڤیدیۆی کامێراکانی لە فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە و فێڵبازەکانی ئاشکرا کردووە.
لەلایەکی دیکەوە: خاوەن دووکانێکی مریشکفرۆشی لە نزیک دووکانی وەستا سەنگەر، تووشی فێڵێکی هاوشێوە بووە، کە تێیدا کەسێکی فێڵباز 35 مریشک و 450 هەزار دیناری لێبردووە.
لێدوانی فەرمی: مقەدەم کیفاح حەسەن، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر، بە ئاڤای ڕایگەیاند: "ئەم جۆرە کارانە دەچنە خانەی فێڵکردن بە گوێرەی ماددەی 456ـی یاسای سزادانی عێراقی. داوا لە هاووڵاتیان دەکەین کە لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی حاڵەتی لەم شێوەیەدا، دەستبەجێ سکاڵا لە نزیکترین بنکەی پۆلیس تۆمار بکەن." هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە "حاڵەتی لەم شێوەیە پێشتریش هەبووە و بەردەوامیشە، بۆیە پێویستە خەڵک زۆر وریابن."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 50 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






