
محەممەدی حاجی محموود، سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە ئاهەنگی بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستەکەی بۆ پەرلەمانی عێراق تیشکی خستە چەند تەوەرێکی هەستیار لەسەر دۆخی ئێستای عێراق و هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەکرد، عێراق خاوەنی ئاسمانی خۆی نییە.
لێدوانی فەرمی: محەممەدی حاجی محموود، سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند، پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، 50 ساڵە لە خەبات و تێکۆشان و فیداکاری لە پێناوی گەل و نیشتیمانەکەیدا بێوچان بەردوامە، بەو سەرەوەرییە گەورانەی کە ئەو پارتە بەدەستی هێناوە هەر لە سەرەتا و دروستبوونەوەی شۆڕشەوە بزماری لە تابووتی دووژمن داوە، نزیکەی 20 ساڵە لە پەرلەمانی عێراق بەشدارین، بەڵام تائێستا نەتوانراوە مافی کورد بە تەواوی فەراهەم بکرێت، لەبەر ئەوەی دەستوور وەکو خۆی جێبەجێ ناکرێت.
زانیاریی زیاتر: محەمەدی حاجی محموود، باسی لەوەشکرد، عێراق باسی سەروەری دەکات کەچی هیچ سەروەری نییە، لە شەری ئیسڕائیل و ئێران ڕۆژانە 200 فڕۆکە بە ئاسمانی عێراق دەڕۆیشت کەچی عێراق نەیتوانی یەک مووشەک ئاراستەی ئیسڕائیل بکات، ئێستاش ڕۆژانە فڕۆکەی تورکی و وڵاتانی دیکە بە ئاسمانی کوردستان و عێراق دەڕوات ناوچە کوردستانیەکان بۆردوومان دەکرێت، کەچی عێراق ناتوانێت هەڵوێستی هەبێت، جاران سووریا پشتیوانی عێراقی دەکرد، بەڵام ئێستا لە دەست سوونەیە و پاڵپشتی عێراق نییە، عێراق خاوەنی ئاسمانی خۆی نییە.
سکرتێری پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان دەڵێت، باشترین چارەسەر بۆ عێراق کۆنفیدڕالییە ئەو کاتە سێ هەرێمی جیاواز دروست دەبێت هەر کەسێک لەناوچەی خۆی حوکمی خۆی دەکات تەنیا سێ وەزارەتی هاوبەش دەبێت، ئەویش وەزارەتی دارایی و وەزارەتی دەرەوە و بەرگری دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
هەوڵی تیرۆرکردنی جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕووسیا درا
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش

هەرێمی کوردستان لەبەردەم شەپۆلێکی دیکەی بەفر و باراندایە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

نرخی زێڕ 159 دۆلار دابەزی؛ بازاڕ خەریکی خۆڕاستکردنەوەیە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
هەوڵی تیرۆرکردنی جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕووسیا درا
- جیهان
- 37 خولەک لەمەوپێش
ژنێکی کورد بووە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەدر بۆ حەلبووسی: تۆ کێیت سەرپەرشتیی سیاسەت بکەیت؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە ئێران جێ بهێڵن




