کۆمیسیۆن مۆڵەتی 30 ڕۆژ بە كاندیدەكان دەدات بۆ لێكردنەوەی پۆستەرەكانیان
- عێراق
- 12 تشرینی دووەم

پۆستەری چەند کاندیدێک لە یەکێک لە شەقامەکان
ئاڤا نیوز
كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق، مۆڵەتی 30 ڕۆژ بە كاندید و لایەنە سیاسییەكان دەدات بۆ لێكردنەوەی پۆستەرەكانی بانگەشەی هەڵبژاردن.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی سێشەممە، 11ـی تشرینی دووەمی 2025، پرۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو. بڕیارە ئەمڕۆ ئێوارە کاتژمێر 6:00 ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکە ڕابگەیێنرێت. حەوت هەزار و 768 كەس لە چوارچێوەی 124 حیزب و هاوپەیمانیی یاخود سەربەخۆ، خۆیان كاندید كردبوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆوە تاوەكو 30 ڕۆژ ماوە لەبەردەست كاندیدەكان دەبێت بۆ لێكردنەوەی سەرجەم پۆستەر و بانگەشەكان لە شەقام و شوێنە گشتییەكان.
ڕوونیشی كردووەتەوە، هەر کاندیدێک لەماوەی دیاریكراودا پۆستەری بانگەشە لانەبات، ئەوا تیمەكانی كۆمیسیۆن خۆیان بەو كارە هەڵدەستن و تێچووی لابردنی پۆستەرەكان لەو بڕە پارەیە دەگێڕنەوە كە لە هەر کاندیدێک وەكو بارمتە وەرگیراوە.
لەلایەكی دیكەوە: لەبارەی تانەگرتن و تۆماركردنی سكاڵا لە هەڵبژاردن، كۆمیسیۆن ئاماژەی بەوە كردووە، كە تاكوو ئێستا 77 سكاڵا لەسەرانسەری عێراق لە هەردوو دەنگدانی گشتی و تایبەت تۆمار كراون.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە بەسرە بازرگانێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی مۆنۆمێنتی "کەزی" دروست دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین بۆ شەرع: پاڵپشتی یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەین
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی لێدوان لە بەرپرسەکانی قەدەغە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- عێراق
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە بەسرە بازرگانێکی نێودەوڵەتیی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکرا
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی مۆنۆمێنتی "کەزی" دروست دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین بۆ شەرع: پاڵپشتی یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەین
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی لێدوان لە بەرپرسەکانی قەدەغە دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا بەهۆی هۆنینەوەی 'کەزی' لێپرسینەوە لە یانەی ئامەد سپۆر دەکات






