مەسرور بارزانی وەڵامی دوو پرسیاری ئاڤا دەداتەوە لەبارەی پێکهێنانی هەردوو حکومەتی نوێی کوردستان و عێراق
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی وەڵامی دوو پرسیاری گرنگی ئاڤا دەداتەوە و مەرجی پارتیشی بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق ئاشکرا کرد.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی گرنگی بۆ دووبارە بەکارهێنانەوەی ئاوەڕۆی ماڵانی لە هەولێر دانا، دواتر وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە لەسەر چەند بابەتێکی گرنگ لەوانەش؛ پێکهێنانی حکومەتی نوێ عێراق و هەرێمی کوردستانیش.
لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لەدوای دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی پاککردنەوەی ئاوەڕۆی هەولێر، وەڵامی دوو پرسیاری، حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسی ئاڤای دایەوە لەبارەی پێکهێنانی هەردوو حکومەتی نوێی کوردستان و عێراق.
- مەسرور بارزانی لەبارەی پیکهێنانی کابینەی 10ی کوردستان گوتی: گفتوگۆکان نەوەستاون، دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هەلومەرجی نوێ هاتۆتە پێش، لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە لە گفتوگۆ بەردەوام دەبین، هیوادارم بتوانین حکومەتێک پێکبهێنین لە ئاست متمانەی خەڵک بێت و بۆ بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان بێت.
- لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی عێراق و دانانی سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق مەسرور بارزانی گوتی: دوای هەڵبژاردن هێزی پارتی لەسەر ئاستی کوردستان و هەموو عێراق دەرکەوت، زۆر ئاساییە هەموو لایەک ڕوو لە پارتی بکات و داوای یارمەتی بکات، ئێمە وەکو لایەنێکی بەشدار لە حکومەت بەرنامە و مەرجی ئێمە ئەوە دەبێت ئەجێندانی حکومەت چییە لە جێبەجێکردنی ئەو ماددە دەستوورییانەی بۆ هەموو عێراق گرنگن بە تایبەت بۆ هەرێمی کوردستان، بۆ ئێمە ئەجێندای حکومەتی داهاتوو زۆر زۆر گرنگە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە کەناراوەکانی لیبیا چوار کۆچبەر خنکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شەپۆلی بارانبارین کۆتایی دێت و تەم ڕوو لە ناوچەکانی کوردستان دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش

پلانێکی ستراتیژی بۆ چارەسەرکردنی ئاوی قورس جێبەجێ دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرتاشێکی مەریوان بە گەڵای درەخت وێنەی کەسایەتییەکان دەنەخشێنێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

سەقز وەک شارێکی مێژوویی تۆمار کرا
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەردی بناغەی بەشی دووەمی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی ئاوەڕۆی هەولێر دادەنرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە کەناراوەکانی لیبیا چوار کۆچبەر خنکان





