مالیکی و حەلبووسی جەخت لەسەر خێراکردنی پێکهێنانی حکومەت دەکەنەوە

شەیری بکە لە:
مالیکی و حەلبووسی جەخت لەسەر خێراکردنی پێکهێنانی حکومەت دەکەنەوە

نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدووم

ئاڤا نیوز

سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆکی پارتی تەقەدووم بە پێویستی دەزانن پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ کە توانای جێبەجێکردنی داواکارییەکانی هاووڵاتییانی هەبێت.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی هاوپەیمانی تەقەدووم کرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە دەستپێکی دیدارەکەدا، هەردوو لا پیرۆزبایی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنیان ئاڕاستەی یەکتر کرد و جەختیان لەسەر گرنگی خێراکردنی پێکهێنانی حکومەتێکی بەتوانا کردەوە کە بتوانێت وەڵامی داواکارییەکانی هاووڵاتیان بداتەوە و ئاواتەکانیان بەدی بهێنێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم دیدارە لە کاتێکدایە کۆمیسیۆن ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی ڕاگەیاند، گفتوگۆ و کۆبوونەوەکانش بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ چڕتر بوونەتەوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ