سوودانی بۆ مەسرور بارزانی: ڕۆژانی داهاتوو مووچەی مانگی نۆ دەنێرین و دوو مووچەکەش چارەسەر دەکەین
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

سەرکوەزیرانی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەمیانی کۆڕبەندی مێپس لە دهۆک کۆبوونەوە و باسی مووچەیان کرد. ئاڤا زانیویەتی مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا بە سوودانی گوتووە کە "ئێوە چوار مووچەی ئەمساڵتان لایە" و نابێت هیچ مووچەیەک بفەوتێت.
وێنە گەورەکە؛ مووچەخۆرانی کوردستان دوو مووچە لەدوای مووچەخۆرانی عێراقەوەن؛ بەجۆرێک بەغدا دەستیکردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 11ـی مووچەخۆرانی خۆی بەڵام هێشتا مووچەی مانگی 9ـی مووچەخۆرانی کوردستانی نەناردووە، ئێستا هەوڵ و فشارەکانی حکومەتی کوردستان بۆ ئەوەیە هیچ مووچەیەکی ئەمساڵی خەڵکی کوردستان نەفەوتێت.
لێدوانی فەرمی: سەرۆكوەزیرانی کوردستان لە گفتوگۆیەکی تایبەت لەگەڵ ئاڤا باسی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سوودانی کرد، ئەو گوتی کە سەرۆکوەزیرانی عێراق پێی ڕاگەیاندووە: "بڕیاری ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی [مانگی نۆ] داوە و چاوەڕوانی ڕێككاری تەكنیكی دەكات لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە، بۆ ئەوەی لە ڕۆژانی داهاتوودا مووچە بنێرن ئەمەش بێگومان بە قسەی خۆی".
زانیاریی تایبەت؛ ئاڤا زانیویەتی سوودانی دڵنیایی بە مەسرور بارزانی داوە مووچەکانی ئەمساڵ بەپێی ڕێککەوتنەکان دەدرێن. بۆ ساڵی داهاتووش هەرێمی کوردستان بەشە بودجەی خۆی دەبێت و بودجەی بۆ دەنێردرێت نەوەک تەنها مووچە.
ئەو مانایەی دەیگەیێنێت؛ لێدوانی سوودانی ڕوونە کە دەڵێت کۆتایی هەموو مانگێک مووچە دەنێرن، واتا تاوەکوو کۆتایی ئەمساڵ تەنها دوو مووچەی تر دەدرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت؛ بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا جەختی کردووەتەوە نابێت هیچ مووچەیەک بفەوتێت و بە سوودانی گوتووە: ئێوە چوار مووچەی ئەمساڵتان لایە.
لە وەڵامدا سوودانی گوتوویەتی "ئەو دوو مووچەیەی دەمێننەوە هەوڵ دەدەین لە بودجەی 2026 چارەسەریان بکەین، مەسرور بارزانیش گوتوویەتی ئەم مووچانە هی ئەمساڵن نەوەک ساڵی داهاتوو، بۆیە دەبێت ئەمساڵ چارەسەر بدۆزنەوە و وەڵاممان بدەنەوە، سوودانیش بەڵێنی داوە چارەسەرێک بدۆزنەوە بۆ ئەو مووچانە".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
یەکێتی بافڵ تاڵەبانی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کاندید دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
یەکێتی بافڵ تاڵەبانی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کاندید دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشەیەکی جیهانی بۆ ئینتەرنێت درووست دەبێت





