مەسرور بارزانی و فایەق زێدان جەخت لە پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار بۆ عێراق دەکەنەوە
- کوردستان
- 18 تشرینی دووەم

مەسرور بارزانی، و فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق جەخت لە پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار و دابنیکردنی سەقامگیریی سیاسیی لە عێراق و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان دەکەنەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە 18-11-2025، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە شاری دهۆک لەگەڵ فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا، دۆخی گشتیی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و هەوڵ و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی؛ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووک لەبارەی کۆبوونەوەکە نووسیویەتی، "هاوڕابوووین لەسەر پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار و دابینکردنی سەقامگیریی سیاسیی لە عێراق و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان".
زانیاریی زیاتر: لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی هاوکاریی و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کرا لەپێناو جێبەجێکردنی دەستوور و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان حکومەتی فیدراڵ و پاراستنی قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان.
ئەمەش بزانە: هەر لە کۆبوونەوەکەدا، پێویستیی و گرنگیی پێکهێنانی ئەنجومەنی فیدراڵی دووپات کرایەوە لە پێناو پاراستنی هاوسەنگی و مافەکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئێران سوپای وڵاتانی ئەورووپا بە تیرۆریست دەناسێنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
7 خولەک لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
4 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
31 کانوونی دووەم

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئێران سوپای وڵاتانی ئەورووپا بە تیرۆریست دەناسێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 55 خولەک لەمەوپێش
هەسەدە کاندیدی 10 پۆستی باڵای لە حکومەتی سووریا دیاریی کرد
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دەسەڵاتەکانی فەرماندەی دەڤەرەکان بۆ یەکخستنی پێشمەرگە دیاری دەکرێن






