کێشەیەکی جیهانی بۆ ئینتەرنێت درووست دەبێت

شەیری بکە لە:
کێشەیەکی جیهانی بۆ ئینتەرنێت درووست دەبێت

وێنەکە ژیریی دەستکرد دروستی کردووە

ئاڤا نیوز


چەند کاتژمێرێکە چەندین وێبسایتی گەورەی جیهان، لە ناویشیاندا چات جی پی تی و ئێکس و فەیسبووک، تووشی کێشەی گەورە بوون و وەستان.

 

هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی زانیارییەکان کێشەکە لە ژێرخانی پڕۆگرامی کڵاودفلێر (Cloudflare) بووە، کە بە ژێرخانی گرنگی ئینتەرنێتی جیهانی دادەنرێت و خزمەتگوزاری بۆ بەشێکی گرنگی وێبسایتە جیهانییەکان دابین دەکات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆمپانیای کڵاودفلێر هەواڵەکەی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند بەدواداچوون بۆ کێشەکە دەکات و دواتریش زانیارییە بەدەستهاتووەکان بەردەست دەکەن.

 

ئەمەش بزانە: کڵاودفلێر خۆی بەشێکی گرنگە لە دابینکردنی سەقامگیریی بۆ وێبسایتەکان، بۆیە کێشە لەم ژێرخانە دەبێتە کێشە بۆ وێبسایتەکانیش.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ