چەند پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و ئەنجامی هەڵبژاردن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەڵێت، پارتی بە زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگ 27 کورسی بەدەستهێناوە و "قبووڵی ناکەین دەستکاری ئەنجامەکەی بکرێت."

 

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ چوارشەممە لە پەراوێزی کۆڕبەندی مێپس 2025 مەسرور بارزانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا قسەی لەسەر ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق و هەرێمی کوردستان و چەند پرسێکی دیکە کرد.

 

لێدوانی فەرمی: مەسرور بارزانی لە کۆڕبەندی مێپس 2025 لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، "گفتوگۆمان لەگەڵ چەند لایەنێکی براوەی هەڵبژاردن کردووە و هیوادارین بە زوویی حکومەتی نوێی عێراق پێکبهێنرێت. دەشڵێت، "مەرجی ئێمە بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق، جێبەجێکردن و پابەندبوونە بە دەستوور".

 

لەبارەی دەستکاریکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، مەسرور بارزانی وتی، پارتی بە زیاتر لە یەک ملیۆن و 100 هەزار دەنگ، 27 کورسی بەدەستهێناوە، بۆیە هیچ هەوڵێک بۆ دەستکاریکردنی کورسی کۆتاکان قبووڵ ناکرێت، تازە ئەنجامەکە ڕاگەیێنراوە.

 

مەسرور بارزانی ڕوونی زیاتر ڕوونی دەکاتەوە، یاسای هەڵبژاردن دادپەروەری تێدا نەبووە، چونکە لایەنی دیکە هەیە بە 680 هەزار دەنگ کە دەکاتە نیوەی دەنگی پارتی، 27 کورسی بەدەستهێناوە، ئەوە کێشەیەکی یاساییە و دەبێت کاری لەسەر بکرێت.

 

لەلایەکی دیکەوە: مەسرور بارزانی لەبارەی کاندیدی پارتی بۆ سەرۆککۆماری عێراق وتی، هێشتا زووە قسە لەسەر ئەو بابەتە بکەین. هاوکات لەبارەی بەربژێرانی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش وتی، جارێ هیچ کاندیدێک دیاری نەکراوە تاوەکو پاڵپشتیی بکەین، هەر کات کاندیدەکان دیاری کران، ئەو کاتە بڕیاری خۆمان دەدەین".

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ