ئیلهام ئەحمەد: دەبێت مافی هەموو پێکهاتەکان لە سووریا پارێزراو بێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
ئیلهام ئەحمەد دەڵێت، کێشەی ژن یەکێکە لەو کێشانەی کە ڕێگە نادات ئاشتیی کۆمەڵگا بەرقەرار بێت. داواش دەکات گرنگی بە ڕۆڵی ژن بدرێت لە حکومڕانی سووریا.
چیرۆکی سەرەکی: لە دوایین ڕۆژی پانێڵی مێپس 2025، ئیلهام ئەحمەد، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا بەشداری لە پانێڵێکدا کرد و باسی داهاتووی سووریا و ئاراستەی گفتوگۆکانیانی لەگەڵ حکومەتی دیمەشق کرد.
لێدوانی فەرمی: ئیلهام پانێلێکدا لە کۆڕبەندی مێپس 2025 ڕایگەیاند، دەبێت مافی هەموو پێکهاتەکان لە سووریا پارێزراو بێت. دەشڵێت چیدیکە سووریا پێویستی بە شەڕ نییە.
- سەدان ساڵە پرسی کورد چارەسەر نەکراوە، لە سووریا یەک زمان و یەک ڕەنگ ناتوانێت حکومڕانی بکات.
- کێشەی ژن یەکێکە لەو کێشانەی کە ڕێگە نادات ئاشتیی کۆمەڵگا بەرقەراربێت، دەبێت گرنگی بە ڕۆڵی ژن بدرێت لە حکومڕانی سووریا.
- سووریا شەڕ و ئازاری زۆری بینی، سایکس پیکۆ هۆکاری سەرەکی هەموو کێشەکان بوو.
زانیاریی زیاتر: ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بەوەش کرد، بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لەگەڵ دیمەشق لە گفتوگۆدایە، چیتر سووریا پێویستی بە شەڕ نییە و دەبێت لە سووریا مافی هەموو پێکهاتەکان پارێزراو بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی لە کۆڕبەندی مێپس پەیامێک بۆ تورکیا دەنێرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێبەر ئەحمەد: هەرێمی کوردستان نموونەی سەرکەوتنە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی لە کۆڕبەندی مێپس پەیامێک بۆ تورکیا دەنێرێت





