عوسمان بایدەمیر: داوا لە لایەنە سیاسییەکانی باشوور دەکەم زوو حکومەت پێکبهێنن
- هەواڵ
- 19 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری دیاری باکووری کوردستان داوا لە حزبەکانی باشووری کوردستان دەکات "زوو حکومەت پێکبهێنن"، بۆ ئەوەی ببنە پاڵپشتییەکی گەورە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان."
وێنە گەورەکە: شەشەمین کۆڕبەندی مێپس بۆ ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بۆ سێیەمین ڕۆژ لە زانکۆی ئەمریکی دهۆک بەردەوامە، دەیان سەرکردەی ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی لە 25 وڵاتی جیاوازدا بەشدارن، عوسمان بایدەمیر سیاستمەداری باکووری کوردستان یەکێک بوو لەوان و وتارێکی پێشکەش کرد.
لێدوانی فەرمی: عوسمان بایدەمیر، سیاسەتمەدار و پەڕلەمانتاری پێشووتری هەدەپە لە پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند: "تکا و داوا لە سەرجەم حزبەکانی باشووری کوردستان دەکەم ڕێککەوتنی نێوخۆیی بکەن و زوو حکومەت پێکبهێنن، بۆ ئەوەی ببنە پشتگیرییەکی گەورەش بۆ ڕۆژئاوای کوردستان".
لەلایەکی دیکەوە: عوسمان بایدەمیر ئاماژەی بەوەش کرد، کە هەولێر دەتوانێت ببێتە پردێک لەنێوان قامیشلۆ و ئەنقەرە و گوتی "هیوای من ئەوەیە کە هەولێر ببێتە جنێفی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
عوسمان بایدەمیر، بەشێکی دیکەی وتارەکەی تەرخان کرد بۆ قسەکردن لەسەر ڕێککەوتننامەی سایکس پیکۆ و دابەشکردنی خاکی کوردستان بەسەر وڵاتاندا و گوتی، "ڕێککەوتنی سایکس پیکۆ وەک کفن لە ئێمەی کورد پێچراوە و ئەمڕۆ کورد دەزانێت دەرد و دەرمانی چییە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایەکی زانکۆی کۆبانێ: گرفتی كەمیی ئاو و خۆراك و دەرمان لە كۆبانێ هەیە






