مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە'
ئاڤا نیوز
مەزڵووم عەبدی، داوا لە تورکیا دەکات "هێزەکانی سووریای دیموکرات وەک مەترسی نەبینێت،" و ئەو وڵاتەی دڵنیا کردەوە کە "نابینە مەترسی بۆ سەریان".
چیرۆکی سەرەکی: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە'، لەسەر بانگێشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەشداریی لە کۆڕبەندی مێپس کرد و وتارێکی لەبارەی دوایین پەرەسەندنەکانی گفتوگۆکان لەبارەی ڕێککەوتنی ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا پێشکەش کرد.
لێدوانی فەرمی: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە داوای لە تورکیا کرد "هێزەکانی سووریای دیموکرات وەک مەترسی نەبینێت،" و ئەو وڵاتەی دڵنیا کردەوە کە "نابینە مەترسی بۆ سەریان".
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هەسەدە گوتیشی، "ئێمە لەگەڵ دیمەشق کار دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات لە چوارچێوەی نەخشەی سووریا، تاڕاددەیەکیش سەرکەوتوو بووین، هەرچەندە هەنگاوەکان زۆر خاون بەڵام بە پشتیوانیی هاوڕێکانمان پێشکەوتنی بەرچاومان بەدەستهێناوە."
بە بڕوای فەرماندەی گشتیی هەسەدە، سەردەمی حوکمڕانیی ناوەندێتی لە سوریا بەسەرچووە و ئەستەمە دۆخەکە وەک جارانی لێ بێتەوە. لە ئێستاشدا بەهۆی جیاوازیی تێڕوانین لەگەڵ دیمەشق لەسەر پرسە هەستیارەکانی وەک (شێوازی پەرلەمان، مافی کورد و دەسەڵاتی ناوەند)، جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی 10ی ئادار تووشی ئاستەنگ بووە.
لەلایەکی دیکە: مەزڵوم عەبدی لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا ڕێککەوتنەکەیان [ڕێککەوتنی 10 ئادار] لەگەڵ حکومەتی سووریا کرد و گوتی، ڕێککەوتنەکە ڕێگەی لە هەڵگیرساندنی شەڕی ناوخۆ و دابەشکردنی سووریا گرت. دووپاتیشی کردەوە "کێشەی کورد تەمەنی زیاتر لە 100 ساڵە، لەلایەن ڕژێمەکانی پێشووەوە نکۆڵی لێدەکرا، بەڵام لە ڕێککەوتنەکە و بەپێی دەستوور دان بەو کێشەیەدا نراوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەیەکی هەسەدە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاری کرا
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕکابەرەکەی ئەردۆغان نەخشەڕێگای خۆی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەخاتەڕوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
15 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرماندەیەکی هەسەدە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاری کرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕکابەرەکەی ئەردۆغان نەخشەڕێگای خۆی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەخاتەڕوو
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاژانسەکانی هەواڵ: هێرشکردنە سەر ئێران لە لایەن ئەمریکاوە لەسەر کات وەستاوە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەفەرمی کوردێک وەک پارێزگاری حەسەکە دەستنیشان کرا
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی: بڕیارماندا مالیکی وەک کاندیدی سەرۆکوەزیران بمێنێتەوە





