مەزڵووم عەبدی: سەرۆک بارزانی ڕۆڵی گرنگی هەبوو بۆ پشتیوانیی کورد لە سووریا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات
ئاڤا نیوز
مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکات و دەڵێت، سەرۆک بارزانی ڕۆڵی گرنگی هەبوو لە پشتیوانیی کورد لە سووریا و پڕۆسەی ئاشتیی لە تورکیا.
چیرۆکی سەرەکی: بەئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی و 150 سەرکردەی، ناوەخۆیی، هەرێمی و نێودەوڵەتی لە 25 وڵاتی جیاواز، ڕۆژی دووشەممە 17-11-2025، شەشەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە زانکۆی ئەمریکی دهۆک بەردەوامە و ئەمڕۆ دوایین ڕۆژە؛ ئەمڕۆ مەزڵووم عەبدی بەشداری کرد و وتارێکی پێشکەش کرد.
لێدوانی فەرمی: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) سوپاسی سەرۆک بارزانی دەکات و دەڵێت، سەرۆک بارزانی ڕۆڵی گرنگی هەبوو لە پشتیوانیی کورد لە سووریا و پڕۆسەی ئاشتیی لە تورکیا.
لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا مەزڵووم عەبدی گوتی، "کۆتایی هەموو شەڕێک گفتوگۆیە، هۆکاری سەرەکی کەوتنی بەشار ئەسەد ئەوە بوو کە گفتوگۆی ڕەت دەکردەوە، ئێمە هەر لە سەرەتاوە لە دژی شەڕ بووین، ئەمڕۆش ئێمە بۆ چارەسەری کێشەکان پێویستمان بە شەڕ نییە".
- ئێمە بەشێکین لە سووریا و گفتوگۆکانمان لەگەڵ دیمەشق بەردەوامە.
-ئیتر سووریا ناگەڕێتەوە بۆ مەرکەزییەت، ئێمە هێرشمان نەکردووەتە سەر کەس و ناشیکەین، بەڵکو تەنیا بەرگری لە خۆمان دەکەین.
- ئێستاش زۆر کێشە لە سووریا هەن.
- تا ئێستا ئاوارەکانی عەفرین و سەرێکانی نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.
- لە ڕێککەوتنی 10ـی ئادار پرسی کورد بەهەند وەرگیراوە، داوا لە وڵاتانی دراوسێ دەکەین یارمەتیدەربن بۆ جێبەجێبوونی ئەم ڕێککەوتنە.
- گەلی کورد لە هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە لەگەڵ ئێمە شەڕی داعشی کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلهام ئەحمەد: دەبێت مافی هەموو پێکهاتەکان لە سووریا پارێزراو بێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی لە کۆڕبەندی مێپس پەیامێک بۆ تورکیا دەنێرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیلهام ئەحمەد: دەبێت مافی هەموو پێکهاتەکان لە سووریا پارێزراو بێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێبەر ئەحمەد: هەرێمی کوردستان نموونەی سەرکەوتنە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی لە کۆڕبەندی مێپس پەیامێک بۆ تورکیا دەنێرێت






