
وێنە و ناوی کاندیدانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار لەنێو چوارچێوەی هەماهەنگی ئاشکرای دەکات، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی سەرقاڵی تاوتوێکردنی لیستێکی 10 کەسین وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی نەریتی سیاسی لە دوای ڕووخانی ڕژێمی پێشوو لە ساڵی 2003، سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق بەرکەوتەی سێ پێکهاتە سەرەکییەکەی عێراق (کورد، سوننە و شیعە)ـەیە، بەجۆرێک سەرۆککۆمار بۆ کورد، سەرۆکی پەرلەمان بۆ سوننە و سەرۆکوەزیرانیش بۆ شیعەکان دەبێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییەکان، لیستەکە لەم ناوانە پێکهاتووە:
1- حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق.
2- محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی ئێستای عێراق .
3- قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاساییشی نیشتمانی عێراق.
4- حەمید شەتری، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی عێراق.
5 عەلی شوکری، سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاری سەرۆکایەتیی کۆمار.
6- باسم بەدری، سەرۆکی دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری.
7- محەممەد تۆفیق عەلاوی، وەزیری پێشووتری پەیوەندییەکانی عێراق .
8- ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری ئێستای بەسرە.
9- عەبدولحسێن عەبتان، وەزیری پێشووتری وەرزش و لاوانی عێراق.
10- عەبدولئیلاه نائیلی، سەرۆکی دەستەی شەهیدانی عێراق .
زانیاریی زیاتر: هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کردووە، چوارچێوەی هەماهەنگی بەنیازە لەنێو ئەم لیستەدا تەنیا سێ کاندید هەڵبژێرێت و یەکلایی بکاتەوە، دواتر ئەو سێ ناوە ئاراستەی هێز و لایەنە سیاسییەکانی دیکە بکات بە مەبەستی وەرگرتنی ڕا و سەرنجیان، پێش ئەوەی لەسەر کاندیدی کۆتایی و تەوافوق و ڕێککەوتن بکرێت.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت؛ مشعان جبووری، سیاسەتەمەداری عێراق پێی وایە باشترین بژاردە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران ئەوەیە چوارچێوەی هەماهەنگی کەسێک کاندید بکات لە دەرەوەی خۆیان بێت و هاوکات جێگەی ڕەزامەندیی سەدر و واشنتنیش بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
گەیشتنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ ئاکرێ دوادەکەوێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی پێشمەرگەی یەکەکانی 70 و 80 زیاد دەکرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناردنی مووچەی مانگی 9 دوو ڕۆژ دوادەکەوێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئێران یاسایەک بۆ ئەو پیاوانەی لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە دەردەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

شەشەم فێستیڤاڵی پایزەی کەلار کرایەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ نمایشی ئۆرکێسترای موزیكی كوردی - جیهانی
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
گەیشتنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ ئاکرێ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعدی پیرە: نێوانی پارتی و یەکێتی باشە و کۆبوونەوەش دەکرێت
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاکستان 30 چەکداری تاڵیبانی پاکستان دەکوژێت





