بۆ یەکەمجار ئاوازی گەنجێکی کورد لەلایەن ژەنیارێکی بەناوبانگی ئەمریکییەوە دەژەنرێت
- کوردستان
- 20 تشرینی دووەم
ئاڤا نیوز
لە هەوڵێکدا بۆ بەجیهانیکردنی هونەری کوردی، گەنجێکی شاری سلێمانی پارچە میوزیکێک بەناوی "کوردیش سمفۆنیا" دەنووسێتەوە و لەلایەن ژەنیارێکی بەناوبانگی ئەمەریکییەوە بەناوی کوردستانەوە لەو وڵاتە پێشکەش دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی؛ "ژەنیار ئارام"، هونەرمەندێکی تەمەن 25 ساڵی خەڵکی شاری سلێمانییە و خاوەنی بیرۆکە و نووسینەوەی ئەم بەرهەمە هونەرییەیە. ژەنیار لە لێدوانێکیدا بۆ ژیوار عەبدولڕەحمان، پەیامنێری ئاڤا، ڕایگەیاند: "دەمێک بوو خەونی ئەوەم هەبوو پارچە میوزیکێکی جیهانی بەناوی کوردستانەوە بنووسمەوە بۆ ئەوەی ناوی وڵاتەکەم لە جیهاندا ئاشنا بکەم، خۆشبەختانە توانیم ئەو خەونە بەدی بهێنم."
میوزیکەکە تێکەڵەیەکە (Fusion) لەنێوان دوو پارچە میوزیکی فۆلکلۆری ڕەسەنی کوردی و پارچە میوزیکێکی کلاسیکی جیهانی. ئەوەی جێگەی سەرنجە، ژەنیار ئارام ئەم بەرهەمەی بۆ ئامێری "ئۆرگن" نووسیوەتەوە، کە بە وتەی خۆی "ئەم ئامێرە لە تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستاندا بوونی نییە."
زانیاریی زیاتر؛ دوای ئامادەکردنی بەرهەمەکە، ژەنیار نۆتەکانی ناردووە بۆ "لیا کۆفمان"، کە ژەنیارێکی بەناوبانگی ئەمەریکایە. لیا نۆتەکانی زۆر بەدڵ بووە و بە شانازییەوە لەبەردەم هاوڕێ و میوزیکژەنانی دیکەی ئەمەریکیدا، پارچە میوزیکەکەی بەناوی "کوردستان"ـەوە پێشکەش کردووە.
ئەو گەنجە هونەرمەندە هیوای خواست کە ئامێری ئۆرگن بهێنرێتە هەرێمی کوردستان، تاوەکو لەو ڕێگەیەوە بتوانرێت خزمەتی زیاتر بە میوزیکی کوردی بکرێت و هەنگاوی کردەیی بۆ بەجیهانیکردنی بنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەسەڵاتەکانی فەرماندەی دەڤەرەکان بۆ یەکخستنی پێشمەرگە دیاری دەکرێن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیاردان لە خەرجکردنی مووچەی مانگی یەک دەکەوێتە کۆتایی ئەم هەفتەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم
- عێراق
- 46 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەسەڵاتەکانی فەرماندەی دەڤەرەکان بۆ یەکخستنی پێشمەرگە دیاری دەکرێن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق بڵاوکرایەوە؛ نەوت و دەروازەکان هاوبەشن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میسر و ئوردن کۆچپێکردنی فەلەستینییەکان ڕەتدەکەنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئەگەری گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا لە ئارادایە





