گواستنەوەی ئاوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ شارە فارسیەکان ناڕەزایەتی لێدەکەوێتەوە
- هەواڵ
- 20 تشرینی دووەم

یەکێک لەو بەنداوانەی دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ئاڤا نیوز
سیاسەتی گواستنەوەی سەرچاوە ئاوییەکانی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ شارە ناوەندی و فارسنشینەکانی ئێران، شەپۆلێکی نوێی ناڕەزایەتی جەماوەری و پەرلەمانتارانی لێکەوتووەتەوە و شارەزایانیش هۆشداری لە وشکبوونی زەوییە کشتوکاڵییەکانی ناوچەکە دەدەن.
وێنە گەورەکە؛ بەهۆی وشکەساڵی و قەیرانی کەمئاوییەوە لە ئێران، حکومەت دەستی کردووە بە جێبەجێکردنی پلانی گواستنەوەی ئاو لە ناوچە کوردییەکانەوە. لە نوێترین هەنگاویشدا، بڕیار دراوە ئاوی بەنداوی شارەکانی "قروە" و "دێگوڵان" بۆ شاری "هەمەدان" بگوازرێتەوە.
کاردانەوەکان؛ ئەم بڕیارە کاردانەوەی توندی لێکەوتووەتەوە؛ محەممەد ڕەسوڵ شەیخی زادە، نوێنەری قروە و دێگوڵان لە پەرلەمانی ئێران بە توندی دژی بڕیارەکە وەستایەوە و ڕایگەیاند: "نابێت دڵۆپێک ئاو لە شاری قروە و دێگوڵانەوە ببرێت بۆ هیچ شارێکی دیکەی ئێران." ناوبراو جەختی کردەوە کە گواستنەوەی ئەو ئاوە دەبێتە هۆی کەمئاوی و زیان گەیاندن بە کەرتی کشتوکاڵی ناوچەکە.
لەلایەکی دیکەوە؛ دکتۆر هۆشمەند قەمەرنیا، مامۆستای زانکۆ و شارەزای بواری سەرچاوەکانی ئاو، ئاماری مەترسیداری لەوبارەیەوە خستەڕوو. بە وتەی ناوبراو: "بەبێ لەبەرچاوگرتنی پێداویستییەکانی خەڵک و کشتوکاڵی ناوچەکە، لەسەدا 80ی ئاوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەگوازرێتەوە بۆ پارێزگاکانی دیکەی ئێران."
ئەو شارەزایە ئاماژەی بەوە کرد کە بەنداوەکانی وەک (داریان، گەڤشان و کازمی) لە کوردستان توانای گلدانەوەی زیاتر لە دوو ملیار مەتر سێجا ئاویان هەیە، بەڵام تەنیا بەشێکی کەمی بۆ خەڵکی کوردستان تەرخان کراوە.
زانیاریی زیاتر؛ دکتۆر هۆشمەند ڕەخنەی لە کاریگەریی هەژموونی سیاسی نوێنەرانی پارێزگاکانی دیکە گرت و ئاشکرای کرد: "بە ناوی دابینکردنی ئاوی خواردنەوە ئاوی ئێمە دەبەن، بەڵام لە ڕاستیدا بۆ پەرەپێدانی پیشەسازی و کشتوکاڵی خۆیان بەکاری دەهێنن."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 48 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەسەڵاتەکانی فەرماندەی دەڤەرەکان بۆ یەکخستنی پێشمەرگە دیاری دەکرێن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیاردان لە خەرجکردنی مووچەی مانگی یەک دەکەوێتە کۆتایی ئەم هەفتەیە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم
- عێراق
- 48 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەسەڵاتەکانی فەرماندەی دەڤەرەکان بۆ یەکخستنی پێشمەرگە دیاری دەکرێن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق بڵاوکرایەوە؛ نەوت و دەروازەکان هاوبەشن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
میسر و ئوردن کۆچپێکردنی فەلەستینییەکان ڕەتدەکەنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئەگەری گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا لە ئارادایە





