
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا
ئاڤا نیوز
ماڵپەڕی (ئەکسیۆس)ی ئەمریکی وردەکاریی پلانە پێشنیازکراوەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکای بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا ئاشکرا کرد و، بەگوێرەی ماڵپەرەکە، پلانەکە لە 28 خاڵ پێکهاتووە و تێیدا فشار لە ئۆکراینا دەکرێت دەستبەرداری بەشێکی خاکەکەی بێت لە ڕۆژهەڵات و خەونی بوون بە ئەندام لە ناتۆ لەبیر بکات.
چیرۆکی سەرەکی: چەند ڕۆژێک پێش ئێستا میدیای ئەمریکا هەواڵی ئەوە بڵاو کرایەوە دۆناڵد ترەمپ پلانێکی بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا پێشنیاز کردووە، هەرچی بەرپرسانی مۆسکۆ و کیێڤن بۆچوونی جیاوازیان لەبارەیەوە هەیە.
ڕێککەوتنەکە بەمشێوەیە: گرنگترین خاڵەکانی پلانەکەی ترەمپ بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی ماڵپەری ئەکسیۆس بەمشێوەیە:
• هەرێمەکانی قرم، لۆهانسك و دۆنێتسک وەک ناوچەی ژێر دەسەڵاتی ڕووسیا (بە حوکمی ئەمری واقیع) دان بە دۆخەکەیاندا دەنرێت.
•هێزەکانی ئۆکراینا دەبێت لەو بەشەی دۆنێتسک بکشێنەوە کە ئێستا بەدەستیانەوەیە، ناوچەی کشانەوەکەش دەبێتە ناوچەی دابڕێنراو و بێچەک و هێزی ڕووسیاش ناچێتە ناوی.
• ڕووسیا دەستبەرداری ناوچەکانی دیکە کە لە دەرەوەی ئەو پێنج هەرێمە داگیری کردوون، دەبێت.
• ئۆکراینا دەبێت دەستوورەکەی بگۆڕێت و بەڵێن بدات نەچێتە نێو هاوپەیمانیی ناتۆوە، ناتۆش دەبێت بەڵێن بدات لە داهاتوودا ئۆکرانیا وەرنەگرێت.
• سنووردارکردنی سوپای ئۆکراینا بەمەرجێک ژمارەی سوپاکەی لە 600 هەزار سەرباز دیاری بکرێت (ئێستا نزیکەی 850 هەزارن).
• واشنتن گەرەنتییەکی ئەمنی دەداتە ئۆکراینا، بەڵام ئەگەر ئۆکراینا هێرش بکاتە سەر ڕووسیا، ئەم گەرەنتییە هەڵدەوەشێتەوە.
• فڕۆکە جەنگییەکانی ئەورووپا لە پۆڵەندا جێگیر دەکرێن، بەڵام ناتۆ هیچ هێزێک ناباتە ناو خاکی ئۆکراینا.
• ئۆکراینا مافی ئەوەی دەبێت ببێتە ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا.
• 100 ملیار دۆلار لە پارە سڕکراوەکانی ڕووسیا بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئۆکراینا تەرخان دەکرێت (ئەمریکا 50٪ی قازانجەکەی دەبات). ئەورووپاش 100 ملیار دۆلاری دیکە زیاد دەکات.
• سزا ئابوورییەکانی سەر ڕووسیا قۆناغ بە قۆناغ هەڵدەگیرێن و ڕووسیا دەگەڕێندرێتەوە بۆ کۆمەڵەی هەشت (G8) و بازاڕە جیهانییەکان.
• ئۆکراینا دەبێت لە ماوەی 100 ڕۆژدا هەڵبژاردن ئەنجام بدات.
• هەموو دیل و تەرمەکان ئاڵوگۆڕ دەکرێن.
• لێخۆشبوونی گشتی بۆ هەموو بەشداربووانی جەنگ دەردەکرێت.
• وێستگەی ئەتۆمیی زاپۆریژیا بە سەرپەرشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بەڕێوە دەچێت و کارەباکەی بە یەکسانی (50 بە 50) بۆ ڕووسیا و ئۆکراینا دابەش دەکرێت.
• ئۆکراینا دەبێت ڕێز لە مافی کەمینەکان و زمانی ڕووسی بگرێت و چالاکییە نازییەکان قەدەغە بکات.
شێوازی جێبهجێكردن: لە کۆتاییدا، ئەم ڕێککەوتنە پابەندکەر دەبێت و ئەنجوومەنێک بە ناوی "ئەنجوومەنی ئاشتی" بە سەرۆکایەتیی دۆناڵد ترەمپ چاودێریی جێبەجێکردنی دەکات و هەر لایەنێک پێشێلی بکات ڕووبەڕووی سزا دەبێتەوە.
ئەمەش بزانە: ئەم پلانە لەلایەن ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ترەمپ و بە هاوکاریی مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و جارید کوشنەر، زاوای ترەمپەوە ئامادە کراوە، هەرچەندە پلانەکە مەرجی تێدایە کە پێشتر کیێڤ ڕەتی کردوونەتەوە، بەڵام زێلێنسکی بە تەواوی دەرگای لەسەر دانەخستووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەڵمانیا یەک ملیۆن یۆرۆ بۆ گرتنی تاوانبارێک تەرخان دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دواخرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
4 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەڵمانیا یەک ملیۆن یۆرۆ بۆ گرتنی تاوانبارێک تەرخان دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دواخرا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: گرفتی دابینکردنی مووچەمان هەیە





