بڕیارێک لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بۆ پەخشی کەناڵە ناوخۆییەکان و کۆمپانیاکانی ئیتەرنێت
- هەواڵ
- 25 تشرینی دووەم

بڕیاری وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
ئاڤا نیوز
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاگاداری کەناڵە ناوخۆییەکان دەکات، کە لەماوەی یەک مانگدا پەخشی کەناڵەکانی "بین سپۆڕت" دەوەستێت، هەر کەناڵێک بیەوێت یارییەکان لەو کەناڵانە وەرگرێتەوە دەبێت ڕەزامەندی ئەو دامەزراوەیە بەدەست بهێنێت.
وێنە گەورەکە: گرووپی کەناڵەکانی بین سپۆڕت، مافی پەخشی بەشێکی زۆری خولەکانی جیهانیان کڕیوەتەوە، هەر کەناڵێک بیەوێت یارییەکانی ئەو خولانە پەخش بکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەبێت لە بین سپۆڕتی بکڕێتەوە، لەماوەی ڕابردوودا کەناڵە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان بەبێ ڕەزامەندی یارییەکانیان لەڕێگەی ئایپی ئۆنلاینەوە وەرگرتووە و پەخشیان کردووەتەوە.
لێدوانی فەرمی: دیلان ڕەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە ئاڤای گوت، "هەموو کۆمپانیاکانی بواری ئینتەرنێت ئاگادار کراونەتەوە بە ڕاگرتنی پەخشی کەناڵەکانی بین سپۆڕت، لە ڕێگەی پەخشی ئۆنلاین کە هەندێک کەناڵ بەشێوازی( IPTV ) هەندێک کەناڵی ناوخۆییەکان بە نایاسایی پەخش دەکرێن."
زانیاریی زیاتر: هەر کەناڵێکی ناوخۆ بیەوێت یارییە جیهانییەکان لە بین سپۆڕت وەرگرێت، دەبێت ڕەزامەندی ئەو دامەزراوەیە لەڕێگەی نوێنەرایەتیان لە هەرێمی کوردستان بەدەستبهێنێت، بەپێچەوانەوە ئای پی تیڤی بلۆک دەکرێت و ناتوانێت پەخشی یارییەکان بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بین سپۆڕت بە بڕە پارەیەکی زۆر مافی پەخشی یاریی خولە بەهێزەکانی ئەوروپا و جیهانی وەرگرتووە، بەگوێرەی هەلومەرجی جیاواز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا یارییەکان دەفرۆشێت، ساڵانە مافی پەخشکردنی یارییەکانی خولی فەڕەنسا 80 بۆ 100 ملیۆن یۆرۆ دەکات، بۆ هەر وەرزێک 10 هەتا 50 ملیۆن یۆرۆ لەو کەناڵە وەردەگرێت.
ئەمەش بزانە: ئەگەر عێراق بە نموونە وەربگیرێت بۆ هەر وەرزێک بەو مەرجەی هەفتەی دوو یاریی خولەکە پەخش بکات، دەبێت چوار ملیار و نیو بۆ 13 ملیار دینار بە بین سپۆڕت بدات.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 47 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەسەڵاتەکانی فەرماندەی دەڤەرەکان بۆ یەکخستنی پێشمەرگە دیاری دەکرێن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیاردان لە خەرجکردنی مووچەی مانگی یەک دەکەوێتە کۆتایی ئەم هەفتەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم
- عێراق
- 47 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەسەڵاتەکانی فەرماندەی دەڤەرەکان بۆ یەکخستنی پێشمەرگە دیاری دەکرێن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق بڵاوکرایەوە؛ نەوت و دەروازەکان هاوبەشن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میسر و ئوردن کۆچپێکردنی فەلەستینییەکان ڕەتدەکەنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئەگەری گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا لە ئارادایە






