
گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
چاکسازی لە دۆسیەی کەمئەندامانی سەنگەر دەکرێت و هەموویان دەخرێنە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، بەشێوەیەک کەمئەندامانی سەنگەر بە سەدا 100ی مووچەکەیان و ڕێژەی کەمئەندامییەکەیان خانەنشین دەکرێن.
وێنە گەورەکە: لە هەموو هەرێمی کوردستان نزیکەی 10 هەزار و 500 کەمئەندامی سەرنگەر هەیە، 8 هەزار و 192 هی یەکەکانی حەفتا و هەشتان، زیاتر لە دوو هەزار هی وەزارەتی پێشمەرگەن، زێرەڤانی و بەرگریی فریاکەوتن هەریەکەیان زیاتر لە 100 کەمئەندامی سەنگەریان هەیە.
لێدوانی فەرمی: لیوا حاجی مەلا ئەمین، بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینی پێشمەرگە و کەمئەندامان بە ئاڤای گوت: سێ هەزار و 371 دۆسیە تەواوکراون تەنها ئیمزای وەزیری پێشمەرگە ماوە، 4 هەزار و 821 دۆسیەش ئێستا کاریان لەسەر دەکرێت، بەڵام لەو ژمارەیە 593 کەمئەندامی یەکەی 70 و 11 کەمئەندامی یەکەی 80 هێشتا دۆسیەکانیان بۆ وەزارەت نەنێردراوە.
ئەو کەمئەندامانە پێشتر مووچەیان بۆ بەستراوە و مووچە وەردەگرن، بەڵام لەمەودوا دەگوازرێتەوە سەر وەزارەتی پێشمەرگە، ئەگەر هەڵەیەک یان کەموکوڕییەکیش لە دۆسیەکانیان هەبێت چاک دەکرێت و دەستکاری مووچەیان دەکرێت.
کەمئەندامی سەنگەر بە سەدا 100ی مووچەکەی و ڕێژەی کەمئەندامییەکەی خانەنشین دەکرێت، بۆنموونە کەمئەندامێک دوایین مووچەی ملیۆنێک دینار بووە، ڕێژەی کەمئەندامیشی سەدا 80یە، بە مووچەی ملیۆنێک و 800 هەزار دینار خانەنشین دەکرێت. ئەگەر پێشتر کەمتر یان زیاتر لەو مووچەیەی وەرگرتبێت، ئەوا دەستکاری دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: کۆتایی ئەمساڵ وەکو دوایین مۆڵەت دیاریکراوە لەلایەن بەغداوە، دەبێت دۆسیەی خانەنشینان و کەمئەندامانی پێشمەرگە هەمووی یەک بخرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ کچانی هەولێر کەزی بۆ یەکتر دەهۆننەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق 100 کۆچبەری لە لیبیاوە گەڕاندەوە هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زانکۆی سلێمانی بەهۆی نالەباری کەشوهەوا وادەی تاقیکردنەوەکان دوادەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ کچانی هەولێر کەزی بۆ یەکتر دەهۆننەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق 100 کۆچبەری لە لیبیاوە گەڕاندەوە هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زانکۆی سلێمانی بەهۆی نالەباری کەشوهەوا وادەی تاقیکردنەوەکان دوادەخات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زانکۆی سۆران بەهۆی دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ پشووی فەرمی ڕادەگەیەنێت





