لە نزیک کۆشکی سپی تەقە لە ژمارەیەک سەربازی ئەمریکا دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە
- جیهان
- 26 تشرینی دووەم

دیمەنی پۆلیس لە شوێنی ڕووداوەکە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
بەپێی زانیاریی دوو سەرچاوەی ئاگادار، دوو سەربازی ئەمریکی کە جلی فەرمیان لەبەردابووە لە ناوەندی شاری واشنتن و تەنیا چەند شەقامێک دوور لە کۆشکی سپی تەقەیان لێکراوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: پۆلیسی شاری واشنتن ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە شوێنی ڕووداوەکەن، داواشیان لە هاووڵاتیان کردووە لە شوێنەکە دوور بکەونەوە.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، ئەو کەسەی تەقەی لە دوو سەربازە ئەمریکییەکە کردووە، دەستگیرکراوە.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، "ئەو نامرۆڤەی تەقەی لە دوو سەربازەکە کردووە بە تووندی باجی کارەکەی دەدات و دوو سەربازەکە بە سەختی برینداربوون و لە دوو نەخۆشخانەی جیا چارەسەر وەردەگرن، خوای گەورە هەموو سەربازانمان بپارێزێت."
لەلایەکی دیکەوە: کارۆلین لیڤیت، وتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، سەرۆک ترەمپ ئاگاداری ڕووداوەکەیە و کۆشکی سپی بۆ ماوەیەکی کاتی داخراوە و لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخەکە دەکەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
لاهور شێخ جەنگی: لە زیندانەوە ڕێککەوتن ناکەم
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
ڕیکلامێک چایچییەکی هەولێر تووشی کێشەی یاسایی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
لاهور شێخ جەنگی: لە زیندانەوە ڕێککەوتن ناکەم
- کوردستان
- 47 خولەک لەمەوپێش
ڕیکلامێک چایچییەکی هەولێر تووشی کێشەی یاسایی دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: هەموو هەوڵێکی سەرۆک بارزانی بۆ ئەوەیە ئەم شەڕە کۆتایی بێت





