نۆژەنكردنەوەی سایدی چوون لە هەولێرەوە بۆ خەبات دەستپێدەكات؛ پێنج مانگ دادەخرێت
- هەواڵ
- 29 تشرینی دووەم

ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
دوای تەواوبوونی كارەكانی نۆژەنكردنەوەی سایدی هاتن لە قەزای خەباتەوە بۆ شاری هەولێر و كردنەوەی بەڕووی شۆفێراندا، لە ئەمڕۆ شەممەوە دەست دەكرێت بە نۆژەنكردنەوەی سایدی چوون لە هەولێرەوە بەرەو خەبات؛ ڕێگاكە 150 ڕۆژ بەڕووی شۆفێران دادەخرێت.
وێنە گەورەكە: شەقامی دووسایدی هەولێر-خەبات بە یەكێك لە شەقامە گرنگ و ستراتیژییەكانی پارێزگای هەولێر دادەنرێت و بەهۆی گرنگیی ناوچەكە، فشارێكی زۆری هاتووچۆی لەسەرە، بۆیە لەماوەی ڕابردوودا شەقامەكە چەندین جار تێكچووە و چاڵ و تاسەی گەورەی لێ دروستبووە، بەهۆیەوە چەندین ڕووداوی هاتووچۆی كارەساتباری لێ ڕوویدا، بەشێك لە هاووڵاتیان بە شەقامی مەرگ ناوی دەبەن.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار دڵزار بەكر، سەرپەرشتیاری نۆژەنكردنەوەی شەقامی هەولێر - خەبات، تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بە هەماهەنگیی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر و كۆمپانیای جێبەجێكاری پرۆژەكە، سایدی چوون بەرەو قەزای خەبات دادەخرێت، و دەست دەكرێت بە نۆژەنكردنەوەی ڕێگاكە، بەدیاریكراوی؛ لە بازاڕی عەلوەوە تاوەكو بازگەی كۆنی كانی قڕژاڵە، بە مەودای پێنج كیلۆمەتر دادەخرێت.
زانیاریی زیاتر: سەرپەرشتیاریی پرۆژەكە ئاماژەی بەوەشكرد، گوژمەی تەرخانكراو بۆ پرۆژەكە پێنج ملیار دینارە، لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر، ماوەی 150 ڕۆژ بە كۆمپانیای جێبەجێكار دراوە كە كارەكانی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكە تەواو بكات، كۆمپانیا بەڵێنی داوە تاوەكو سەرەتای مانگی ئاداری ساڵی داهاتوو، سەرجەمی كارەكانی تەواو بكات، بە لەبەرچاوگرتنی ڕێنماییە ئەندازەییەكان و دەرخستەی پرۆژەكە، هاوكات بەڵێنیشی داوە، باشترین كوالێتی كاركردن لە نۆژەنكردنەوەی شەقامەكە بەكاربهێنێت بە بەكارهێنانی دوو چین قیڕ، لەپێناو ئەوەی ڕێگاكە تێكنەچێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرپەرشتیاری پرۆژەكە لەڕێگەی ئاڤاوە پەیامی بە هاووڵاتیان و شۆفێران گەیاند، كە دەتوانن ڕێگاكانی گوێڕ و ڕەشكین وەكو ڕێگەی جێگرەوە بەكاربهێنن.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 48 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەسەڵاتەکانی فەرماندەی دەڤەرەکان بۆ یەکخستنی پێشمەرگە دیاری دەکرێن
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیاردان لە خەرجکردنی مووچەی مانگی یەک دەکەوێتە کۆتایی ئەم هەفتەیە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
6 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم
- عێراق
- 48 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ناکۆکیی نێوان شیعهکان کۆبوونەوەی پەرلەمان دوخرا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەسەڵاتەکانی فەرماندەی دەڤەرەکان بۆ یەکخستنی پێشمەرگە دیاری دەکرێن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دەقی ڕێککەوتنی هەسەدە و دیمەشق بڵاوکرایەوە؛ نەوت و دەروازەکان هاوبەشن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
میسر و ئوردن کۆچپێکردنی فەلەستینییەکان ڕەتدەکەنەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئەگەری گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا لە ئارادایە






