
کۆبوونەوەی هەردوو شاندی پارتی و یەکێتی. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی کورستان سبەی دووشەممە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ئاستی باڵا کۆدەبنەوە.
وێنە گەورەکە: پارتی و یەکێتی بەمەبەستی پێكهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەند جارێک کۆبوونەتەوە و تاوەکو ئێستا لەسەر چەند خاڵێکی هاوبەش ڕێککەوتوون، ئەوەی ماوەتەوە گفتوگۆکردنە لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان.
لێدوانی فەرمی: چیا هەرکی، یاریدەدەری مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە هەولێر بە ئاڤای وت، شاندی دانوستانکاری پارتی سەردانی بۆ لای لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەستپێدەکاتەوە. لە ڕۆژانی داهاتووشدا پارتی سەردانی لایەنە سیاسییەکانی دیکە دەکات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا، شاندی پارتی لە هۆشیار زێباری، پشتیوان سادق، عەلی حوسێن پێکهاتووە، ئەگەر هەیە ئەندامی دیکە بۆ شاندەکە زیاد بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسێکی باڵای پارتی بە ئاڤای وت: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی کابینەی نوێی حکومەتی کوردستان پێکبهێنرێت و لەمە زیاتر دوانەکەوێت، لەڕابردووشدا نەرمیمان نواندووە، بەڵام یەکێتیی نەهاتووەتەوە پێشەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پارتی دیموکراتی کوردستان جگە لە پێکهێنانی حکومەت، لە سەردانەکانی مەبەستیەتی دوو پەیام بە حیزبە کورسستانییەکان بگەیەنێت، یەکەم ڕێکخستنەوەی پەرتەوازەیی نێوماڵی کورد، دووەم، لەگەڵ لایەنە براوەکان یەک پاکێج و گوتاریان هەبێت لە حکومەتی داهاتووی عێراق.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی ناوەڕۆکی پەیامە هۆشدارییەکەی بۆ ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: بگاتە ئەوەی تەعدا لە کورد بکرێت هەموو شتێک دەکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی ناوەڕۆکی پەیامە هۆشدارییەکەی بۆ ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: بگاتە ئەوەی تەعدا لە کورد بکرێت هەموو شتێک دەکەین
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: دەرفەت هەبووایە وەک ساڵی 2014 هێزم بۆ كۆبانێ دەنارد





