ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆدەبنەوە

شەیری بکە لە:
ئەمڕۆ شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی لە هەولێر کۆدەبنەوە

هۆشیار زێباری و قوباد تاڵەبانی

ئاڤا نیوز

بڕیارە ئەمڕۆ هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی و یەکێتی کۆببنەوە، بەرپرسێکی باڵای یەکێتی لەوبارەیەوە دەڵێت: قوباد تاڵەبانی پێشوازی لە شاندەکەی پارتی دەکات.

وێنە گەورەکە: پارتی و یەکێتی بەمەبەستی پێكهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، چەند جارێک کۆبوونەتەوە و تاوەکو ئێستا لەسەر چەند خاڵێکی هاوبەش ڕێککەوتوون، ئەوەی ماوەتەوە گفتوگۆکردنە لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان.

زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ئاڤای وت: بڕیارە کاتژمێر 10ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی باڵای پارتی سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بکات.

ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بە ئاڤای وت، بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێمە، ئەمڕۆ شاندی پارتی سەردانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە هەولێر دەکەن و شاندەکەی ئێمە هەمان شاندی پێشوو دەبێت. وتیشی، کۆبوونەوەی ئەمڕۆ هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەت زۆر خێراتر دەکات.

لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەک لە شاندی دانوستانکاری پارتی بە ئاڤای وت، سەردانەکەی ئەمڕۆ وەک شاندی دانوستانکاری پێکهێنانی حکومەت نابێت، بەڵکو لە چوارچێوەی سەردانی شاندی پارتییە بۆلای لایەنەکان.

زانیاریی زیاتر: شاندەکەی پارتی پێکهاتوون لە هۆشیار زێباری و پشتیوان سادق. بە وتەی سەرچاوەکەی یەکێتی، قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت ڕەسووڵ پێشوازی لە شاندەکەی پارتی دەکەن.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئامانج لە سەردانەکە گفتوگۆکردن دەبێت لەسەر پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ