
سەرۆکی فەرەنسا لەکاتی گەیشتنی بە چین پێشوازییەکی تایبەتی لێکرا، وێنە: ئەرشیف
ئاڤا نیوز
سەرۆکی فەرەنسا بڕیارە سبەی چوارشەممە، چوارەمین سەردانی فەرمی خۆی بۆ چین ئەنجام بدات و لەگەڵ شی جین پینگ هاوتا چینییەکەی کۆببێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی، فەرەنسا لە نێوان ڕۆژانی 3 بۆ 5 ئەم مانگە بەرەو چین بەڕێ دەکەوێت، بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە لە پەکینی پایتەختی وڵاتەکە لەگەڵ شی جین پینگ سەرۆکی وڵاتەکە کۆببێتەوە، سەرچاوە فەرەنسییەکان دەڵێن، سەردانەکە دەرفەتێک بۆ لایەنی فەرەنسی و چین دەڕەخسێنێت بۆ ئەوەی پرسە سەرەکییەکان و هاوبەشی ستراتیژی نێوان فەرەنسا و چین بەهێز بکەن.
پرسە گرنگەکانی نێوان هەردوو وڵات ئەمانەن:
شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینا: یەکێک لە پرسە سەرەکییەکان پرسی شەڕی ئۆکراینایە، چونکە پاریس هیوادارە چین بتوانێت ڕووسیا ڕازی بکات و کاریگەری لەسەر دروست بکات بۆ ئەوەی بە ئاگربەست ڕازی بێت، ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنی دووشەممە لەکۆشكی ئێلێزی ماکڕۆن، پێشوازی لە ڤۆلۆدێمیر زێلێنسکی هاوتا ئۆکراینییەکەی کرد.
ململانێی چین و ئەمریکا
ئەمە بابەتێکی دیکە کە ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە پاریسەوە هەیە لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ چیندا، ئەوروپییەکانیش دەگرێتەوە، ئەوان دەیانەوێت خۆیان بەدوور بگرن بۆ ناو ململانێی ئەمریکا و چین بەتایبەت لەگەڵ زیادبوونی فشارەکانی بازرگانی جیهانی بەهۆی ئەو باجانەی کە واشنتن سەپاندوویەتی.
پرسی ئابووری
فەرەنسا دەڵێت، لەم سەردانەدا ماکرۆن هەڵگری "ئەجێندایەک دەبێت بۆ هاوکاری و گەیشتن بە هاوسەنگی لە بواری ئابووری و بازرگانیدا، چونکە وا بڕیارە فەرەنسا میوانداری گرووپی حەوت دەکات بۆ ساڵی داهاتوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
کۆبانێ؛ چوار منداڵ بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستدا
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ڕۆچوونی زەوی لە ئەندۆنوسیا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا و ئۆکراینا لە ئەبوزەبی کۆدەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
کۆبانێ؛ چوار منداڵ بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستدا
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ڕۆچوونی زەوی لە ئەندۆنوسیا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا
- جیهان
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا گوشارەکانی بۆ داماڵینی چەکی گرووپەکان لە عێراق تووند دەکاتەوە
- جیهان
- 58 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا و ئۆکراینا لە ئەبوزەبی کۆدەبنەوە






