بۆیەکەمجار 15 ئەندامەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سەردانی سووریا دەکەن
- هەواڵ
- 2 کانوونی یەکەم

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش
ئاڤا نیوز
کۆتایی ئەم هەفتەیە و بۆ یەکەمجار باڵیۆز و نوێنەری هەر 15 ئەندامەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی پێکەوە سەردانی سووریا و لوبنان دەکەن، ئامانجی سەردانەکەش بۆ دەربڕینی پاڵپشتی بۆ حکومەتەکانی دیمەشق و بەیروتە کە بە دوو قۆناغی گۆڕانکاریی دیاردا تێدەپەڕن.
وێنە گەورەکە: لە سووریا نزیکەی ساڵێک بەسەر ڕووخانی دەسەڵاتەکەی ئەسەد و هاتنی حکومەتێکی نوێ تێپەڕیووە و ئێستا جیهان چاوی لە هەنگاوەکانی دیمەشقە بۆ دووبارە بونیادنانەوەی دەوڵەتی سووریا، لە لوبنانیش دەسەڵاتی وڵاتەکە هەڵمەتێکی گەورەی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چەکی دەستی گرووپە چەکدارەکان و بەتایبەتیش حیزبووڵڵای لوبنان دەستپێکردووە و جیهان چاوی لەوەیە گرژییەکانی ئەو وڵاتە کۆتایی پێبێت.
لێدوانی فەرمی: ساموێل زبورگاری، نوێنەری سلۆڤینیا و سەرۆکی خولی ئێستای ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند، ڕێکخستنی سەردانەکە ئاسان نییە و کاتی پێویستە، بەڵام ئامانجی سەرەکیان لەو سەردانە بۆ دەربڕینی پاڵپشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە بۆ دووبارە بوونیادنانەوەی سووریا، لەم بوارەشدا پشتیوانیی سەرکردایەتیی سووریا دەکەن.
لە شاندەکەدا نوێنەری ئەندامە هەمیشەییەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش بەشدار دەبن کە بریتین لە: ئەمریکا، بەریتانیا، فەڕەنسا، چین و ڕووسیا، هەروەها ئەندامە ناهەمیشەییەکانیش بەشدار دەبن کە بریتین لە: جەزائیر، سۆماڵ، پاکستان، دانیمارک، یۆنان، کۆریای باشوور، پەنەما، گویانا و سیرالیۆن، بڕیاریشە شاندەکە لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا و ڕێكخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی سووریا کۆببنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ کچانی هەولێر کەزی بۆ یەکتر دەهۆننەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق 100 کۆچبەری لە لیبیاوە گەڕاندەوە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ کچانی هەولێر کەزی بۆ یەکتر دەهۆننەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق 100 کۆچبەری لە لیبیاوە گەڕاندەوە هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زانکۆی سلێمانی بەهۆی نالەباری کەشوهەوا وادەی تاقیکردنەوەکان دوادەخات






