
ئاڵای کوردستان و عێراق
ئاڤا نیوز
تیمێکی چاودێریی دارایی عێراق بۆ وردبینیی لە خەرجی و داهاتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێرن و بڕیارە پێداچوونەوە بە خەرجی و داهاتەکانی شەش مانگی ڕابردوو بکەن.
هۆکارە زانراوەکان: ئامانجی هاتنی سەردانەکە ئەوەیە داهاتی نەوتی و نانەوتی، خەرجییەکانی حکومەت لە شەش مانگی ڕابردوو هەموویان پێداچوونەوەی بۆ دەکەن. بەپێی ڕێکەوتنی هەولێر و بەغدا، وەرز وەرز تیمەکە سەردانی هەولێر دەکەن، بەڵام ئەمساڵ ئەمە تەنها دووەمجارە سەردانی هەولێر بکەن، کۆتایی مانگی دووی ئەمساڵ کە هاتن سێ هەفتە مانەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا تیمەکەی چاودێریی دارایی عێراق بۆ وردبینیی لە خەرجی و داهاتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێرن. لیژنەکە گەورەیە و زیاتر لە 15 کەسن، سبەی چوارشەممە دەستبەکار دەبن، بڕیارە بۆ ماوەی دوو هەفتە بمێننەوە، پێداچوونەوە بە خەرجی و داهاتەکانی شەش مانگی ڕابردوو دەکەن، دەچنە خەزێنەکان و وەزارەتەکان.
بۆچی گرنگە: هاتنی ئەو تیمە گرنگە، ئیدی عێراق دڵنیا دەبێتەوە کە هەموو خەرجی و داهاتەکان هیچ کێشەیەکیان نییە، بۆ ئەوەی چیتر بیانوو بۆ ناردنی مووچە و بودجە دروست نەکەن.
لەلایەکی دیکە: لەبارەی مووچەی مانگی 10 لیست دەمێکە نێردراوە، میزان مراجەعەش تەواو کراوە. هەروەها داهاتی نانەوتی مانگی 10 بەهەمانشێوە بە کاش ئامادەیە و هیچ کێشەیەکی نییە.
دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆ کۆتایی هاتووە. تەنیا مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا ماوە، هی ئەوانیش سبەی و دووسبەی، چوارشەممە و پێنجشەممە دابەش دەکرێت. ئەوەی ماوەتەوە سێ مووچە ماون. مووچەی مانگی 10 کۆتایی ئەم مانگە دەنێردرێت و کێشەی نییە. دوو مووچەی کۆتایی ساڵ دەکەونە ساڵی داهاتوو، بەڵام نازانرێت چۆن دەدرێن.
دەست بە ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یانزەش کراوە، هەفتەی داهاتووش دەست بە میزان مراجەعە و کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆی مانگی 11 دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 23 خولەک لەمەوپێش
بڕیاردان لە خەرجکردنی مووچەی مانگی یەک دەکەوێتە کۆتایی ئەم هەفتەیە
- عێراق
- 48 خولەک لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
میسر و ئوردن کۆچپێکردنی فەلەستینییەکان ڕەتدەکەنەوە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئەگەری گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا لە ئارادایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم
- عێراق
- 48 خولەک لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
میسر و ئوردن کۆچپێکردنی فەلەستینییەکان ڕەتدەکەنەوە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئەگەری گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا لە ئارادایە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوا لە کوردستان دەکات 25%ـی باجی گومرگی کەم بکاتەوە





