نوێنەری کوردستان لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: سوورین لەسەر دابینکردنی سیستەمى بەرگرى بۆ کۆرمۆر

شەیری بکە لە:
نوێنەری کوردستان لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: سوورین لەسەر دابینکردنی سیستەمى بەرگرى بۆ کۆرمۆر

کێڵگەی غازی کۆرمۆر

ئاڤا نیوز


نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی  ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دەڵێت، کوردستان سوورە لەسەر ئەوەی سیستەمی بەرگری بۆ کێڵگەی کۆرمۆر دابین بکرێت و "هاوپەیمانانیش پشتیوانی ئەو هەوڵە دەکەن."

 

وێنە گەورەکە: هەفتەی ڕابردوو، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی داوای لە ئەمریکا و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکانی کوردستان کرد "سیستمی بەرگری بۆ پاراستنی ژێرخانی وزەمان بۆ دابین بکات". شەوی ڕابردووش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی پێدانی سیستمی بەرگری بە هەرێمی کوردستان گوتی، "بیری لێدەکەینەوە".

 

لێدوانی فەرمی: لیوا فایەق ئەنوەر، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق گوتی، "زانیاریمان ھەیە لە ڕاپۆرتەکەدا باسی ئەو لایەنە نەکراوە کە ھێرشەکەی ئەنجامداوە، هەرچەندە ڕوونە کێن ئەوانەی ھێرشیان کردووە."

 

زانیاریی زیاتر: لیوا فایەق ئەنوەر جەختی لەوە کردەوە کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان سوورە لەسەر ئەوەی سیستەمی بەرگری بۆ کێڵگەی کۆرمۆر دابین بکرێت و "هاوپەیمانانیش پشتیوانی ئەو هەوڵە دەکەن."

 

باکگراوند: شەوی چوارشەممە 26-11-2025، ڕابردوو هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و لە ئەنجامدا ئاگرێکی گەورە لە کۆگایەکی غاز کەوتەوە و  بەرهەمهێنانى غاز ڕاگیرا، بەهۆیەوە لە 80%ـی کارەبای هەرێمی کوردستان پچڕا و دواتر لیژنەیەکی لێکۆڵێنەوە بە بڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق پێکهێنرا، دوای هەفتەیەک لە کارکردن ڕاپۆرتی بەدواداچوونەکەیان ئامادەکردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ