جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گەیشتە هەولێر و لەگەڵ مەسرور بارزانی کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 3 کانوونی یەکەم

گرافیک ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری بەڕێوەبردن و سەرچاوەکان، گەشتێکی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستپێکردووە، دوای ئەوەی سەردانی تورکیای کرد لە ئیستەنبووڵەوە گەیشتە عێراق و دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق، ئەمڕۆ سەردانی هەرێمی کوردستانیش کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، سەردانەکەی مایکڵ ڕیگاس، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختکردنەوەی ئەمریکایە بە پابەندییەوە بۆ باشترکردنی سەقامگیری، ئاسایش، ئازادیی ئایینی و گەشەکردوویی ناوچەکە.
زانیاریی پەیامنێر: کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسی ئاڤا ڕیگەیاند: بڕیارە مایکڵ ڕیگاس، جێگری وەزیری دەروەی ئەمریکا لە هەولێر، بەشداریی ڕێوڕەسمی کردنەوەی گەورەترین باڵەخانەی نوێی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا بکات و پاشان لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کۆببێتەوە.
-بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێری ئاڤا کەوتووە، لە دیدارەکەدا باس لە پەیوەندییە سیاسی، ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکا دەکرێت، ئەگەری زۆرە باس لە گرنگی زوو پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان و کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداش بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ چوارشەممە، لە هەولێر لەسەر ڕێگای سەرەکیی هەولێر - پیرمام، لە ڕێوڕسمی تایبەتدا بە ئامادەبوونی ماکڵ ڕیگاس، جێگری وەزیری دەروەی ئەمریکا و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان گەورەترین باڵەخانەی نوێی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا بکرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
بڕیاردان لە خەرجکردنی مووچەی مانگی یەک دەکەوێتە کۆتایی ئەم هەفتەیە
- عێراق
- 50 خولەک لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
میسر و ئوردن کۆچپێکردنی فەلەستینییەکان ڕەتدەکەنەوە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئەگەری گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا لە ئارادایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم
- عێراق
- 50 خولەک لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
میسر و ئوردن کۆچپێکردنی فەلەستینییەکان ڕەتدەکەنەوە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئەگەری گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا لە ئارادایە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوا لە کوردستان دەکات 25%ـی باجی گومرگی کەم بکاتەوە





