لە بڕۆکسل گفتوگۆ دەربارەی ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی حکومڕانیی هەرێمی کوردستان دەکرێت

شەیری بکە لە:
لە بڕۆکسل گفتوگۆ دەربارەی ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی حکومڕانیی هەرێمی کوردستان دەکرێت

دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

لە شاری بڕۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، بڕیاروایە ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یەکێتیی ئەورووپا، تاوتوێی ستانداردی نێودەوڵەتیی کارەکانی دامودەزگا حکومییەکانی هەرێمی کوردستان بکەن.

وێنە گەورەکە: بەمەبەستی بەدەستهێنانی پشتیوانیی زیاتر بۆ حوکمڕانییەکی باش و خستنەڕووی شێوازی حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان و پەیڕەوکردنی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان لە ستراتیژیەت و ڕاپەڕاندنی ئەرکی دامودەزگا حکومییەکان، لە ڕۆژانی 8 تاوەکو 11ی کانوونی یەکەمی 2025، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری بڕۆکسلی پایتەختی بەلجیکا، بەشدار دەبێت لە زنجیرە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی باڵای یەکێتیی ئەورووپا و ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا.

لێدوانی فەرمی: د. دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە دیدارەکاندا ئەو پێشکەوتنانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەخەینەڕوو کە لە بواری مافەکانی مرۆڤ بەدەستیهێناوە وەک؛ جێبەجێکردنی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان و پلانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ (2021-2025) کە لە 62%ی ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکانی جێبەجێکردووە، ئەمەش هەموو ئەو بابەتانە لەخۆدەگرێت کە لە هەموو ڕەهەندێکەوە پەیوەستن بە مافی مرۆڤ.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: