وەزیری دەرەوەی لوبنان: چەکداماڵینی حیزبوڵڵا بە بڕیاری ئێران دەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 7 کانوونی یەکەم

ژمارەیەک چەکداری حیزبوڵڵای لوبنان
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی لوبنان ئاماژە بەوە دەکات کە دانوستاندن لەسەر چەکی حیزبوڵڵا لەگەڵ ئێران کراوە و جەختیش لەسەر هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ دوورخستنەوەی وڵاتەکەی لە شەڕێکی سەربازی دەکاتەوە.
وێنە گەورەکە: بابەتی چەکداماڵینی حیزبوڵڵا و ڕۆڵی ئێران لەم بڕیارەدا، یەکێکە لە گرنگترین و ئاڵۆزترین پرسەکان لە گۆڕەپانی سیاسی و ئەمنیی لوبنان و ناوچەکەدا، ئەمریکا و ئیسرائیل فشارەکانیان بۆ سەر حکومەتی ئێستای لوبنان چڕکردووەتەوە تاوەکو تەنیا چەک لەدەست دەوڵەت بێت، هەرچی ئێرانە کە پشتیوانی حیزبوڵڵا دەکات دژی چەکداماڵینی حیزبوڵڵایە.
لێدوان فەرمی: یوسف ڕەجی، وەزیری دەرەوەی لوبنان ڕایگەیاند: دانانی کەسایەتییەکی مەدەنی (باڵیۆزی پێشوو سیمۆن کەرەم) لە لیژنەی میکانیزمی چەکدانانی حیزبوڵڵا هەنگاوێکی ئەرێنییە و هیوادارە ئەمە ڕێگە خۆش بکات بۆ دوورخستنەوەی لوبنان لە هەڵمەتێکی سەربازیی فراوان کە ئیسرائیل هەڕەشەی لێکردووە.
وەزیری دەرەوەی لوبنان ڕوونی کردەوە، بە جددی بابەتی چەکدانانی حیزبوڵڵای لەگەڵ هاوتا ئێرانییەکەی، عەباس عێراقچی، تاوتوێ کردووە لە کۆبوونەوەکانیاندا لە پەراوێزی کۆنفرانسە هەرێمییەکاندا.
لە لایەکی ترەوە: نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵا، ڕایگەیاند: حیزبوڵڵا ڕەزامەند نابێت لەسەر چەکداماڵین و دەیانەوێت بەرگریی بکەن دژی ئیسرائیل، چونکە حیزبوڵڵا پڕۆژەیەکی گۆڕانکاری پێشکەش دەکات کە نیشتیمانپەروەری و کەرامەت و سەربەخۆیی تێدایە و زلھێزەکان نایانەوێت".
باکگراوند: بۆ چەکداماڵینی حیزبوڵڵا، سەرەتای مانگی ئابی ڕابردوو، حکومەتی لوبنان، ئەرکی ئامادەکردنی پلانێکی خستە ئەستۆی سوپای لوبنان، ئەم بڕیارەش دوای فشارەکانی ئەمریکا و هەڕەشەکانی ئیسرائیل بۆ دەستپێکردنی هەڵمەتێکی سەربازیی نوێ هات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ کچانی هەولێر کەزی بۆ یەکتر دەهۆننەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق 100 کۆچبەری لە لیبیاوە گەڕاندەوە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ کچانی هەولێر کەزی بۆ یەکتر دەهۆننەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق 100 کۆچبەری لە لیبیاوە گەڕاندەوە هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زانکۆی سلێمانی بەهۆی نالەباری کەشوهەوا وادەی تاقیکردنەوەکان دوادەخات





