
گردبوونەوەی عەلەوییەکانی سووریا
ئاڤا نیوز
مەرجەعی باڵای عەلەوییەکانی سووریا دەڵێت، ئێستا بەناوی ئازادییەوە ستەم لە خەڵکی وڵات دەگرێت و هەوڵی بێدەنگکردنیان دەدرێت، بۆیەش وەک ناڕەزاییەک بەرامبەر ئەو دۆخە داوا دەکات، خەڵک بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ مانبگرن و لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە.
چیرۆکی سەرەکی: سەرلەبەیانیی ڕۆژی 8ـی 12ـی ساڵی 2024 و دوای 53 ساڵ لە حوکمی باوکی و دواتر خۆی، دەسەڵاتی بەشار ئەسەد ڕووخا و ناوبراو بەرەو ڕووسیا هەڵهات بەوەش قۆناغێکی نوێ لە سوریا دەستی پێکرد، بۆ یەکەم ساڵیادی ڕووخانی دەسەڵاتی بەعسیش، ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا داوای لە سەرجەم خەڵکی وڵاتەکەی کردووە لەو ڕۆژەدا بچنە سەر شەقام و ئاهەنگ و خۆشی خۆیان دەرببڕن.
لێدوانی فەرمی: شێخ غەزال غەزالی، مەرجەعی باڵای عەلەوییەکانی سووریا لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا باسی لەوەکرد، حکومەتی ڕاگوزەری سووریا دەیەوێت ئاهەنگ بۆ گۆڕینی "ستەمکار بۆ ستەمکارتر" بکات، بۆیەش بە هەڕەشەی نانبڕین و ترساندن دەیانەوێت خەڵک بەشداریی ئاهەنگی ساڵیادی کەوتنی ئەسەد بکەن، لەکاتێکدا دەبوایە کەوتنی ئەسەد کەوتنی ستەمکاری بێت، بەڵام کەوتنی "ئەوەش بوو کە لە نیشتیماندا مابوو و تا دێت فکری تاریک پەرستی، نادادپەروەریی و ناڕەزایی زیاتر دەبێت."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بۆیە داوا لە هەموو مرۆڤێکی ئازادیخواز دەکات لە 8 تا 12ی ئەم مانگە بەشداری مانگرتنی ئاشتییانە دژی ستەمکاری بکەن و لە ماڵەکانیاندا بمێننەوە، "هەر هێرشێک بۆ سەر یەک کەسیش هێرشە بۆسەر هەموومان".
ئەمەش بزانە: دوێنێش ئیدارەی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی زیادبوونی مەترسییەکانی داعش و قۆستنەوەی گردبوونەوەی خەڵک بەبۆنەی ساڵیادی ڕووخانی دەسەڵاتی بەعس لە سووریا، ڕۆژانی 7 و 8ی ئەم مانگە هەموو جۆرە کۆبوونەوە، چالاکی جەماوەریی و کۆمەڵایەتییەکان و بەکارهێنانی چەک و یاری ئاگرینی لە هەموو ناوچەکانیان قەدەغەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
گەڕێکی نوێی دانوستان لە نێوان دیمەشق و هەسەدە دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل دەیەوێت ڕێککەوتنێکی ئەمنی 10 ساڵە لەگەڵ ئەمریکا واژۆ بکات
- بزنس
- 54 خولەک لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی یەک ڕەوانەی بەغدا کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
گەڕێکی نوێی دانوستان لە نێوان دیمەشق و هەسەدە دەست پێ دەکات
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل دەیەوێت ڕێککەوتنێکی ئەمنی 10 ساڵە لەگەڵ ئەمریکا واژۆ بکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 41 خولەک لەمەوپێش
قەیرانی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە کۆبانی سەریهەڵداوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قەرەیلان: لەسەر تەرمی ڕۆژئاوا ئاشتی بەدی نایەت






