
ئاڤا نیوز
پەیامنێری ئاڤا نیوز ئاشکرایکرد، بەهۆی ئەو لافاوەی لە چەمچەماڵ و گەرمیان دروست بووە، چەندین ڕێگای سەرەکی گیراون و بەتایبەتی ڕێگای سلێمانی- چەمچەماڵ- کەرکووک پەکی کەوتووە.
چیرۆکی سەرەکی: ژیوار عەبدولرەحمان، پەیامنێری ئاڤا نیوز لەسەر ڕێگای سلێمانی چەمچەماڵ ئاشکرایکرد، بەهۆی کۆبوونەوەی ئاو لەسەر شەقامەکان، ڕێگای سەرەکی سلێمانی – چەمچەماڵ – کەرکووک، چەندین ئۆتۆمبێل پەکیان کەوتووە و ڕێگاکە بەڕووی هاتووچۆی هاوڵاتیاندا پەکی کەوتووە.
زانیاری زیاتر: تیمە فریاگوزارییەکانی هاتووچۆی سلێمانی و پۆلیسی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی پێشکەشکردنی هاوکارییە فریاگوزارییەکانن، بەڵام بەهۆی ئەوەی زیانەکان گەورەن هێشتا نەتوانراوە ڕێگاکە بکرێتەوە بۆ ئەوەی کارئاسانیی بکرێت بۆ هاتووچۆی ئۆتۆمبێلە فریاگوزارییەکان.
مەترسی زیاتر: کردنەوەی ڕێگا سەرەکییەکە کارێکی گرنگە، بەوپێیەی مەترسی ئەوە هەیە ئەمشەو شەپۆلێکی بەهێزتر دابکات و زیانی زۆرتر بگەیەنێت، بەتایبەتی بەو ئۆتۆمبێل و خەڵکانەی لە ناوچە جیاجیاکان گیریان خواردووە.
ڕاگەیێندراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوەکەی تەندروستی سلێمانیدا هاتووە، بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارینە بەخوڕەی ڕووی لە پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری کردووە، مەترسی دروستبوونی لافاو و حاڵەتی نەخوازراو لە چەند شوێنێک لە ئارادایە، لەسەر فەرمانی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، سەرجەم تیمەکانی ژمارە 122 خرانە دۆخی " ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە" بۆ بەهاناوەچوونی هاووڵاتییان لە هەر دۆخێکی نەخوازراودا.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 23 خولەک لەمەوپێش
بڕیاردان لە خەرجکردنی مووچەی مانگی یەک دەکەوێتە کۆتایی ئەم هەفتەیە
- عێراق
- 48 خولەک لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
میسر و ئوردن کۆچپێکردنی فەلەستینییەکان ڕەتدەکەنەوە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئەگەری گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا لە ئارادایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم
- عێراق
- 48 خولەک لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
میسر و ئوردن کۆچپێکردنی فەلەستینییەکان ڕەتدەکەنەوە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئەگەری گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا لە ئارادایە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوا لە کوردستان دەکات 25%ـی باجی گومرگی کەم بکاتەوە





