هەشت فەرمانگەی حکومی بەهۆی لافاو لە چەمچەماڵ زیانیان بەرکەوتووە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا نیوز
بەهۆی دروستبوونی لافاو لە قەزای چەمچەماڵ زیانی گیانی و ماددی بە ناوچەکە گەیاندووە، هەشت فەرمانگەی حکومیش کەوتوونەتە ژێر ئاو زیانیان بەرکەوتووە.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی بارانبارینی زۆر لە قەزای چەمچەماڵ لافاو لە ناوچەکە دروست بوو زیانی گیانی و ماددی زۆری لێکەوتەوە. ژمارەی ئەو فەرمانگانەی بەهۆی لافاو زیانیان بەرکەوتووە نزیکەی هەشت فەرمانگەیە و ئاو چووەتە ناو بینایەکانیان و زیانیان بەرکەوتووە.
لێدوانی فەرمی: هێرش عەبدوڵرەحمان محەممەد، بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەهۆی لافاوەکەی چەمچەماڵ ئاو هاتووەتە ناو کتێبخانەکەمان و زیانی زۆری پێگەیاندووین کە نزیکەی 60%ـی کتێبەکانمان کەوتۆتە ژێر ئاو.
ئەو فەرمانگانەی کە لە چەمچەماڵ زیانیان بەرکەوتووە هەشت فەرمانگەن و ئەمانەن: بینای فەرمانگەی پێوانەی کەشوهەوای چەمچەماڵ، کتێبخانەی گشتیی، هۆڵی ڕۆشبنیری، فەرمانگەی کشتووکاڵ، فەرمانگەی جەوازات، قایمقامیەت و پۆلیس و بەشی خۆراک هەر لەناو قایمقامیەتی چەمچەماڵە ئاو چووەتە ناویانن و زیانیان بەرکەوتووە.
زانیاریی زیاتر: هێرش عەبدوڵرەحمان دەڵێت، کتێبخانەکەمان هەموو کەلوپەلەکانمان کەوتۆتە ژێر ئاو و کەڵکی نەماوە، ئەو فەرمانگانەی دیکەش زیانیان بەرکەوتووە بەڵام تائێستا زیانەکان مەزندە نەکراوە چەندە.
لەلایەکی دیکەوە: دیلان ڕەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، بە ئاڤا میدیای گوت: بەهۆی چوونەوە ناوەوەی ئاوی باران و ژێرئاوکەوتنی ئامێرەکانی فەرمانگەی پیوانەی کەشوهەوا لە چەمچەماڵ، هەموو ئامێرەکان تێکچوون و فەرمانگەکە پەکی کەوتووە، بەهۆی تێکچوونی ئامێرەکان نەتوانراوە پێوانەکانی کەشوهەوا لە 24 کاتژمێری ڕابردوو تۆمار بکرێت و نازانرێت ڕێژەی بارانی بارینی سنووری چەمچەماڵ چەندە.
ڕەمک ڕەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ بە ئاڤای گوت، لە چەمچەماڵ زیاتر لە 500 ماڵ زیانیان بەرکەوتووە، جگە لەوەی زیان بە چەندین فەرمانگەی حکومی، بازاڕ و دوکان، ئۆتۆمبێل و کەلوپەل کەوتووە، ئەو هاونیشتمانییانەی شۆفڵ و ئامێریان هەبووە هاوکاریی تیمەکانی حکومەتیان کرد، ئەگەرنا قوربانییەکان زیاتر دەبوون.
باکگراوند: دوێنێ سێشەممە لە چەمچەماڵ دوو کەس بەهۆی لافاو گیانیان لەدەست دا و منداڵێکی تەمەن 9 ساڵانیش لە کەرکووک خنکا، ئەمڕۆش منداڵێکی تەمەن 10 بۆ 12 ساڵان کەوتە ناو چەمی گازینۆ لە کەلار لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و تا ئێستاش تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک لافاوە و چەند خێزانێک لە ماڵەکانیان گیریان خواردووە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناسنامەی منداڵە ونبوونەکەی کەلار ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی لافاو ڕێگایەکی سەرەکیی سنووری گەرمیان دادەخرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی چەمچەماڵ بەهۆی لافاوەکەوە لەکار کەوتووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بەفر بارینی ئەمساڵ لە شاخی ئەزمەڕ
10 کاتژمێر لەمەوپێش

تیکتۆک 19 ملیۆن ڤیدیۆ لە وڵاتانی عەرەبی دەسڕێتەوە؛ زۆرترینیان لە عێراقە
11 کاتژمێر لەمەوپێش

شارەزایەکی کەشناسی: هەوری سوپەر سێڵ بەڕێوەیە و تا 50 ملیمەتر بارانی لەگەڵدایە
9 کانوونی یەکەم

یاریی ئەلیکترۆنیی "لۆدۆ" لە عێراق قەدەغە دەکرێت
9 کانوونی یەکەم

باشترین ڕێگاکان بۆ ڕێگری لە قژ هەڵوەرین ئاشکرا دەکرێت
8 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک لافاوە و چەند خێزانێک لە ماڵەکانیان گیریان خواردووە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناسنامەی منداڵە ونبوونەکەی کەلار ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی لافاو ڕێگایەکی سەرەکیی سنووری گەرمیان دادەخرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی چەمچەماڵ بەهۆی لافاوەکەوە لەکار کەوتووە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار بەنداوی سنووری گەرمیان سەرڕێژ بوون






