
یەکێک لەو بەنداوانەی لە گەرمیان سەرڕێژ بووە
ئاڤا نیوز
لە کۆی پێنج بەنداوی سنووری گەرمیان، چواریان سەرڕێژ بوون، بەنداوەکەی دیکەش بەهۆی ئەوەی تاوەکو ئێستا کاری تێدا دەکرێت و ئاوەکەی بە بەردەوامی لەبەری دەڕوات، بۆیە سەرڕێژ نەبووە.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بە هۆیەوە ئاوی سەرجەم بەنداوەکان زیادی کردووە، لە سنووری گەرمیانیش بەهۆی ئەو بارانە زۆرە، تا ئێستا چوار بەنداو سەرڕێژ بوون.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار جەبار مەحموود قادر، بەرێوبەری بەنداوەکانی گەرمیان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە سنووری ئیدارەی گەرمیان پێنج بەنداو هەن، لە دوێنێ شەوەوە تاوەکو ئێستا چوار بەنداویان سەرڕێژ بوون.
بەنداوی کفری (باوە شاسوار): قەبارەی حەوزەکەی شەش ملیۆن مەتر سێجا ئاو دەگرێت، لە کاتژمێر 5:00ی بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە سەرڕێژی کرد، ئاوەکەی بە بەرزیی 120 سانتیمەتر بۆ 140 سانتیمەتر لەبەری دەڕوات.
بەنداوی ئاوە سپی: شەوی ڕابردوو بە بەرزیی سێ مەتر سەرڕێژی کرد، قەبارەی حەوزەکەی 21 ملیۆن و 250 هەزار مەتر سێجا ئاو دەگرێت.
بەنداوی تورەجاڕ: ئەو بەنداوە دەکەوێتە سنووری ناحیەی شێخ تەویل، قەبارەی حەوزەکەی دوو ملیۆن مەتر سێجا ئاو دەگرێت، ئەویش دوێنێ شەو بە بەرزی سێ مەتر سەرڕێژی کرد.
بەنداوی حەسەن کەڕنووش: ئەو بەنداوەش یەکێکە لە بەنداوە گرنگەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان، ئەویش بە بەرزیی 80 سانتیمەتر سەرڕێژی کرد.
بەنداوی خۆرنەوازان: هێشتا کاری تێدا دەکرێت، ئێستا 96٪ی کارەکانی تەواو بووە، ئەو بەنداوەش سەرڕێژ بوو، بەڵام لەبەرئەوەی هێشتا کاری تێدا دەکرێت و بە بەردەوامی ئاوی پێدا دەڕوات، بە سەرڕێژبوون هەژمار ناکرێت، ئەم بەنداوە لە ساڵی 2026 تەواو دەبێت.
زانیاریی زیاتر: بەرێوبەری بەنداوەکانی گەرمیان ئاشکرای دەکات، پار ساڵیش لە سنووری گەرمیان بارانی زۆر هات و بەنداوەکانی سنوورەکە بەرگەیان گرت و هیچ کێشەیەکان نەبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 16 خولەک لەمەوپێش
بۆ ژەنەڕاڵ مەزڵووم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی قایمقامی دەربەندیخان لە گۆڕان وەردەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
21 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
بۆچی ئیسرائیل لە مەراسیمی واژۆکردنی دەستەی ئاشتی غەززەدا بەشدار نەبوو؟
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی قایمقامی دەربەندیخان لە گۆڕان وەردەگرێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تا ئێستا ڕێڕەوی مرۆیی بۆ کۆبانێ نەکراوەتەوە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هۆی زریانێکی بەهێز باری نائاسایی لە ئەمریکا ڕاگەیێنرا





