زیاتر لە 47 هەزار قوتابی ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا لە ناوەندەکانی خوێندنی هەرێمی کوردستان دەخوێنن

شەیری بکە لە:
زیاتر لە 47 هەزار قوتابی ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا لە ناوەندەکانی خوێندنی هەرێمی کوردستان دەخوێنن

ژمارەیەک قوتابی ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا لە یەکێک لە قوتابخانەکانی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

بەگوێرەی داتای وەزارەتی پەروەردە زیاتر لە 47 هەزار قوتابی کە پەنابەری سووریان لە ناوەندەکانی خوێندنی سنووری نۆ بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەکانی هەرێمی کوردستان وانە دەخوێنن. سەرووی 40 هەزاریان لە قۆناغی بنەڕەتین.

 

هۆکارە زانکراوەکان: لە ساڵی 2011 ـەوە بەهۆی تێکچوونی بارودۆخی ئەمنی سووریا و  ڕۆژئاوای کوردستان، هەزاران خانەوادەی کورد و عەرەب ڕوویانکردە هەرێمی کوردستان لە کەمپ و ناوچەکانی دیکەدا نیشتەجێ بوون، لە ناوەندەکانی خوێندیشدا خرانە بەر خوێندن.

بەدواداچوونی ئاڤا: ئاڤا بەدواداچوونی کردووە بۆ ئەوەی بزانرێت چەند ئاوارەی ئەو وڵاتە لە ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە وانە دەخوێنن، کە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی وەک باخچە، بنەڕەتی، دواناوەندی، ئامادەیی، فێرکردنی خێرا، کۆمەڵگە، پەیمانگە، پەیمانگەی پیشەیی و نەهێشتنی خوێندەواری لە خۆ دەگرێت.

 

- بەشدار سەرباز، بەڕێوەبەری پلاندانانی پەروەردەیی لە وەزارەتی پەروەردە بە ئاڤای گوت، "ئێمە سیاسەتی تێکەڵکردنمان جێبەجێ کردووە، لە پۆلی یەک تاوەکو پۆلی شەش بە زمانی کوردی دەخوێنن، لە قۆناغەکانی دواتر هەر بە زمانی کوردی دەخووێنن، ئەوانەشی زمانی کوردییان باش نییە، هاوینان کۆرسی زمانی کوردییان بۆ دەکرێتەوە لەڕێگەی ڕێکخراوە مرۆییەکانەوە، بەڵام ئێستا هاوکاریی نێوەدەوڵەتی لە ڕێگەی ڕێکخراوەکانەوە کەمبووەتەوە."

ژمارەکان وا دەڵێن؛ بەشێوەیەکی گشتیی لەو قۆناغانە 47 هەزار و 532 قوتابی پەنابەری ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا لە ناوەندەکانی خوێندن وانە دەخوێنن، زۆرترینیان لە سنووری پارێزگای هەولێرن کە ژمارەیان 21 هەزار و 538 قوتابییە، دوای ئەوە پارێزگای دهۆک بە 17 هەزار و 286 قوتابی، ئینجا سلێمانی پێنج هەزار و 868 قوتابی.

- ئەوانی دیکە لەم شوێنانەن:
هەڵەبجە: 61 قوتابی
کەرکووک: 108 قوتابی
گەرمیان: 29 قوتابی
سۆران: 274 قوتابی
ڕاپەڕین: 508 قوتابی
زاخۆ: هەزار و 841 قوتابی


ئەگەر ژمارەی قوتابیان دابەش بکەین بەسەر ئاستەکان بەمشێوەیە:

باخچە: دوو هەزار و 139 قوتابی
بنەڕەتی: 40 هەزار و 710 قوتابی
دواناوەندی: 514 قوتابی
ئامادەیی: چوار هەزار و 89 قوتابی
فێرکردنی خێرا: 24 قوتابی
کۆمەڵگە: 38 قوتابی
پەیمانگە: 14 قوتابی
پەیمانگەی پیشەیی: دوو قوتابی 
نەهێشتنی خوێندەواری: دوو قوتابی

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ