یەکێتی قایمقامی دەربەندیخان لە گۆڕان وەردەگرێتەوە

شەیری بکە لە:
یەکێتی قایمقامی دەربەندیخان لە گۆڕان وەردەگرێتەوە

سلێمان محەممەد

 ئاڤا نیوز

 

ئەمڕۆ سلێمان محەممەد سەعید، دوای چەند ساڵێک لە کارکردن، دەست لە پۆستی قایمقامی قەزای دەربەندیخان دەکێشێتەوە.

بۆچی گرنگە: هەرچەندە پۆستەکە پێشتر پشکی بزووتنەوەی گۆڕان بوو، بەڵام جێگرەوەکەی ئەمجارە لە پشکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبێت.

لێدوانی فەرمی: سلێمان محەممەد بە ئاڤای گوت، ئەمڕۆ دوا ڕۆژی دەوامی دەبێت و وەک بەشێک لە ئاڵوگۆڕە ئیدارییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان پۆستەکە جێدەهێڵێت.

- دەڵێت: "ئەوەی دەکرێت لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکانە کە بزووتنەوەی گۆڕان لە پۆستە ئیدارییەکانیدا دەیکات. دوای ئەمڕۆ من دەچمە دیوانی پارێزگای سلێمانی و لەوێ دەستبەکار دەبم."

ئەمەش بزانە: سلێمان محەممەد لە کۆتاییەکانی ساڵی 2021 لە پشکی گۆڕان دەستبەکار بوو. لەلایەن هاووڵاتییانی شارەکەوە وەک قایمقامێکی چالاک و مەیدانی ناسرابوو.

کێ دێتە شوێنی؟ بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا، ئامانج محەممەد، قایمقامی پێشووی چەمچەماڵ بە وەکالەت پۆستەکە وەردەگرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ