ڕۆژانە عێراق ڕووبەڕووی 220 هێرشی ئەلیکترۆنی دەبێتەوە

شەیری بکە لە:
ڕۆژانە عێراق ڕووبەڕووی 220 هێرشی ئەلیکترۆنی دەبێتەوە

هاککەرێک لەکاتی دزینی زانیاریی خەڵك

ئاڤا نیوز

 

ناوەندی نیشتمانیی ئاسایشی ئەلیکترۆنی لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرای دەکات، ڕۆژانە نزیکەی 220 هێرشی دیجیتاڵی بۆ سەر سیستمە حکومییە هەستیارەکان پووچەڵ دەکرێنەوە.

 

لێدوانی فەرمی: عەلی حوسێن، سەرۆکی ناوەندی نیشتمانیی ئاسایشی ئەلیکترۆنی لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاژانسی فەرمی ڕایگەیاندووە، عێراق هاوشێوەی وڵاتانی جیهان ڕووبەڕووی هەزاران هێرش دەبێتەوە، بەڵام بەشە هەستیارەکەی کە سیستمە فەرمییەکانن بە وردی چاودێری دەکرێن.

 

- بە گوتەی عەلی حوسێن، ناوەندەکەیان زیاتر لە 75 تیمی لاوەکی و 300 پسپۆڕی لە سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەکانی دەوڵەتدا جێگیر کردووە تاوەکوو ڕێگری لە هەر دزەکردنێکی زانیارییە نیشتمانییەکان بگرن.

- سەرۆکی ناوەندی نیشتمانیی ئاسایشی ئەلیکترۆنی  گوتیشی، هەوڵەکانی عێراق بۆ ڕێکخستنی ئەم دۆسیە گرنگە لە ساڵی 2011وە دەستی پێکردووە و ئێستا لە چوارچێوەی ناوەندێکی پسپۆڕدا کار دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: