خۆپیشاندەران لە فەڕەنساوە داوای پاراستی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن

شەیری بکە لە:
خۆپیشاندەران لە فەڕەنساوە داوای پاراستی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن

دیمەنی پشتیوانی کوردانی تاراوگە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان؛ وێنە؛ ئەی پی

ئاڤا نیوز

 

هەزاران کەس بۆ پشتیوانیکردنی کورد لە فەڕەنسا خۆپیشاندانیان ئەنجام دا و داوایان لە حکومەتی ئەو وڵاتە کرد پشتیوانی کورد بکات لە سوریا. 

 

چیرۆکی سەرەکی: خۆپیشاندانەکان بۆ پشتوانیکردن لە کوردانی ڕۆژئاوا بەردەوامە، نەک تەنیا لە ئاستی ناوخۆی کوردستان، بەڵکو لە ئاستی جیهانیش پاڵپشتی کورد دەکرێت، لە فەڕەنسا و بە تایبەتی لە شاری پاریس، هەزاران کەس بۆ پشتیوانیکردن لە شەڕڤانان و کورد لە سووریا گردبوونەوەیەکیان ڕێکخست. 

 

زانیاریی زیاتر: پۆلیسی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەدا، زیاتر لە حەوت هەزار و 500 کەس بەشداریان لە خۆپیشاندانەکەی پاریس کرد و خەڵکی بەیەکەوە هاواریان دەکرد، ''کورد سەردەکەوێت'' و "کۆبانێ ناکەوێت".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی فەرەنسا دووپاتی کردەوە، ئەوان دەستبەرداری کورد نابن لە سوریا، چونکە ڕۆڵێكی سەرەکییان هەبووە لە ڕووبەرووبوونەوە و تێکشکاندنی داعش، بەڵام ئەو لێدوانە بەس نەبوو بۆ کوردانی تاراوگە و داوای هەڵوێستی زیاتریان لە فەرەنسا دەکرد.

ئەمەش بزانە: خۆپیشاندانەکانیش لە کاتێکدا دێت کە هێزەکانی سوریای دیموکرات و حکومەتی دیمەشق ڕێککەوتن لەسەر ئەوەی ئاگەربەستی نێوانیان بۆ ماوەی 15 ڕۆژ درێژبکەنەوە. 


باکگراوند: 
بەهۆی هێرشەکانی حکومەتی دیمەشق بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە، هەزاران کەس ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە و لە دۆخێکی سەختدا ژیان دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: