تا ئێستا ڕێڕەوی مرۆیی بۆ کۆبانێ نەکراوەتەوە

شەیری بکە لە:
تا ئێستا ڕێڕەوی مرۆیی بۆ کۆبانێ نەکراوەتەوە

کاروانی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان

ئاڤا نیوز


ئەگەرچی شەوی ڕابردوو وەزارەتی بەرگری سووریا ڕایگەیاند، هەوڵدەدەن ڕێڕەوی مرۆیی بکەنەوە بۆ گەیاندنی یارمەتی، ئاڤا بەدواداچوونی کردووە تا کاتژمێر 9:30 بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە هیچ ڕێڕەوێکی مرۆیی نەکراوەتەوە و بۆ کۆبانێ دۆخەکە هەر وەکو خۆیەتی.

لێدوانی فەرمی: کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی ڕێکخراوی (CPT)ـی ئەمریکی، بە ئاڤای ڕاگەیاند، تا ئێستا هیچ ڕێڕەوێکی مرۆیی بۆ کۆبانێ نەکراوەتەوە و ئەو گەمارۆیەی لەسەر شارەکە هەبوو بەردەوامە.


بەوتەی کامەران عوسمان، "ئەوەی لە ڕۆژئاوای کوردستان دۆخی خەڵک و ئاوارەکانی قورس کردووە، نەبوونی پێداویستی وەک بەتانی و جێگای خەوە لەگەڵ گرانی و کەمی سووتەمەنی. بۆیە دەتوانرێت بەو پارەیەی لە باشووری کوردستان کۆدەکرێتەوە چارەسەری ئەم دوو گرفتە بکرێت."


لەلایەکی دیکەوە:
وەزارەتی بەرگری سووریا ڕایگەیاند: ڕەزامەندییان داوە لەسەر درێژکردنەوەی ئاگربەست لەگەڵ هەسەدە بۆ ماوەی 15 ڕۆژ و لە کاتژمێر 11ـی شەوی ڕابردوو دەستیپێکردووە. ئەمەش لە پێناو گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق. هاوکات وەزارەتی بەرگری سووریا ڕایگەیاند، ئەوان کاردەکەن بۆ کردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی بۆ ئەو ناوچانەی خواردنیان پێ ناگات.


زانیاریی زیاتر:
شاری کۆبانێ لەژێر گەمارۆیەکی تووند و بێڕەحمانەی سوپای سووریا و گرووپە چەکدارەکاندایە، دۆخی مرۆیی گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و بەهۆی سەرماوە پێنج منداڵ ڕەقبوونەتەوە و گیانیان لەدەستداوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ