
کارتی ئەلیکترۆنی خۆراک
ئاڤا نیوز
لە هەنگاوێکی نوێدا، وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ وەرگرتنی پارەی بەشە خۆراکی مانگانە لە هاووڵاتیان، پشت بە سیستمێکی ئەلیکترۆنی دەبەستێت، کە ڕاستەوخۆ لە بریکارەکەوە پارە دەگوازرێتەوە بۆ ئەو کۆمپانیایەی بەشە خۆراکی مانگانە دابەش دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ماوەی دووساڵە لەڕێگەی ئەلیکترۆنییەوە پارەی بەشەخۆراکی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بریکارەکانەوە دەگوازێتەوە بۆ عێراق، ئێستا بەغدا دەیەوێ سیستمێکی نوێ لەسەرتاسەری عێراق جێبەجێ بکات، کە پێویست دەکات هاووڵاتیان کارتی بانکی چالاکیان هەبێت.
لێدوانی فەرمی: هەجەر تاهر، بەڕێوەبەری دابەشکردنی خۆراک لە دهۆک، بە ئاڤای گوت، "لە داهاتوو شێوازی پارەدان لە کاتی وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە دەکرێتە ئەلیکترۆنی و پێویستە هاووڵاتی لە ڕێگای کارتی بانکی پارە بدات بە بریکاری خۆراك، بەیەک کارتی بانکیش دەتوانن پارەی بەشە خۆراکی چەند خێزانێک بدرێت."
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بە شێوازی پارەدان، ئەو کۆمپانیایەی دابەشکردنی خۆراکی لە ئەستۆیە، بۆ هەر بریکارێک ئامێرێکی پۆس (pos) دابین دەکات، هاووڵاتی کە دەڕوات بۆ وەرگرتنی بەشە خۆراکی مانگانەی لەڕێگەی کارتی بانکییەوە پارەکەی دەدات، ئێستا بەشێکی بریکارەکانی بەغدا ئەو ئامێرەیان پێدراوە و بڕیارە لەسەرجەم پارێزگاکانی دیکەیش جێبەجێ بکرێت، واتا هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی بازرگانی عێراق بۆ ساڵی 2026 بڕی پارەی هەر تاکێکی لە بەرامبەر پێدانی بەشە خۆراک زیادکردووە، هەر تاکێک مانگانە هەزار دیناری لێوەردەگیرێت و ئەم بڕیارە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، واتا دوای وەرگرتنی بەشە خۆراکی یەکەمی ئەمساڵ بۆ هەر تاکێک هەزار دینار وەردەگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
تا ئێستا ڕێڕەوی مرۆیی بۆ کۆبانێ نەکراوەتەوە
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
بە هۆی زریانێکی بەهێز باری نائاسایی لە ئەمریکا ڕاگەیێنرا
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
ڕۆژانە عێراق ڕووبەڕووی 220 هێرشی ئەلیکترۆنی دەبێتەوە
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
خۆپیشاندەران لە فەڕەنساوە داوای پاراستی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین و زێلێنسکی کۆ دەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
20 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
تا ئێستا ڕێڕەوی مرۆیی بۆ کۆبانێ نەکراوەتەوە
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
بە هۆی زریانێکی بەهێز باری نائاسایی لە ئەمریکا ڕاگەیێنرا
- عێراق
- 30 خولەک لەمەوپێش
ڕۆژانە عێراق ڕووبەڕووی 220 هێرشی ئەلیکترۆنی دەبێتەوە
- کوردستان
- 52 خولەک لەمەوپێش
خۆپیشاندەران لە فەڕەنساوە داوای پاراستی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین و زێلێنسکی کۆ دەبنەوە






