دەزگای خێرخوازیی بارزانی 16 بارهەڵگر هاوکاری دیکە دەنێردرێتە ڕۆژئاوای كوردستان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئۆفیسی هەولێری دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ کۆکردنەوەی هاوکارییەکان
ئاڤا نیوز
دەزگای خێرخوازیی بارزانی کاروانێکی دیکەی کۆمەک و هاوكارییەكان کە پێکهاتووە لە 16 بارهەڵگری گەورە دەنێرێتە ڕۆژئاوای كوردستان.
بۆچی گرنگە: لەگەڵ دەستپێكردنی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان، هەزاران خانەوادە لە كۆبانێ، ڕەققە و عەفرین ئاوارەی قامیشلۆ و عامودێ بوون، ڕەوشێكی نالەباری مرۆیی دەگوزەرێنن و پێویستییەکی زۆریان بە هاوکارییە.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەكشەممە 25-1-2026، لە کەمپەینی ئۆفیسی هەولێری دەزگای خێرخوازیی بارزانی 16 بارهەڵگری گەورە لەو كۆمەك و هاوكارییە مرۆییانەی کۆکراونەتەوە ڕەوانەی ڕۆژئاوای كوردستان دەكرێن، کە هەریەک لە دۆشەك، بەتانی، مۆكێت، خواردن، شیری منداڵان و كەرەستەی پاككەرەوە لەخۆدەگرن.
- تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كە لە 150 کارمەندی گشت نووسینگەكانی دەزگا پێکهاتوون، لە ڕۆژئاوای کوردستانن، جگە لە یەکەم کاروانی هاوکارییەکانی کە 67 بارهەڵگر بوون، ڕۆژانە کاروانی دیکەش دەنێرێتە ڕۆژئاوای کوردستان.
زانیاریی زیاتر: ئەمە وێڕای ئەوەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ڕۆژانە دوو ژەمەخواردنی گەرمی بۆ سەدان خێزانی ئاوارەی نیشتەجێی نێو مزگەوت و قوتابخانەکانی قامیشلۆ، عامودێ، دێرك دابین كردووە، هاوکات لەسەر فەرمانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بڕی 100 هەزار لتر نەوتی سپی لەڕێگەی شەش تانكەرەوە گەیێنراونەتە شاری قامیشلۆ و ئەو پرۆسەیە بەردەوامی هەیە.
- لەهەمان کاتیشدا تیمە پزیشکییەکەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کە لە هەشت ئەمبوڵانس و دوو نۆرینگەی گەڕۆک پێکدێن، 25 پزیشک و یاریدەری پزیشک لەخۆدەگرێت، لە ماوەی سێ ڕۆژدا چارەسەری پێویستیان بۆ زیاتر لە 700 نەخۆش کردووە، بەردەوامیشن لە بینین و چارەسەرکردنی نەخۆش.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
خۆپیشاندەران لە فەڕەنساوە داوای پاراستی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
پووتین و زێلێنسکی کۆ دەبنەوە
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
سیستمی پارەدانی بەشە خۆراکی مانگانە بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی مەترسییەکانی سنووری سووریا کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
20 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
خۆپیشاندەران لە فەڕەنساوە داوای پاراستی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
پووتین و زێلێنسکی کۆ دەبنەوە
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
سیستمی پارەدانی بەشە خۆراکی مانگانە بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی مەترسییەکانی سنووری سووریا کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەیەکی تووند لە عێراق دەکات؛ پەیوەستە بە گرووپە چەکدارەکان






