پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی مەترسییەکانی سنووری سووریا کۆ دەبێتەوە

شەیری بکە لە:
پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی مەترسییەکانی سنووری سووریا کۆ دەبێتەوە

بەردەم باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق

ئاڤا نیوز


پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی تایبەت لەگەڵ وەزیرانی بەرگری، ناوخۆ و سەرکردە باڵا سەربازییەکان بۆ تاوتوێکردنی ئاستەنگە ئەمنییەکانی سەر سنووری سووریا ئەنجام دەدات.

 

بۆچی گرنگە: بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی ئاستی ئامادەباشیی هێزەکان لەسەر سنوورەکانی عێراق و سووریا، بەهۆی پەرەسەندنە سەربازییە خێراکانی ناوخۆی سووریا و ترسی دزەکردنی تووندڕەوەکان لەو زیندانانەی کەوتوونەتە ناوچە سنوورییەکان، پەرلەمانی عێراق بانگهێشتی وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ دەکات.

 

زانیاریی زیاتر: بەگوێرەی کارنامەکە بڕیارە دانیشتنەکە، کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە بەڕێوەبچێت، بە ئامادەبوونی وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ و سەرۆک ئەرکانی سوپا و فەرماندە ئەمنییەکان، تێیدا تاووتوێی ئاستەنگە ئەمنی و سنوورییەکانی نێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێ دەکرێت.

 

- پەیوەست بەم بابەتە، سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئاشکرای دەکات، سنوورەکان بە پەرژینی کۆنکرێتی، خەندەق و 960 کامێرای گەرمی و بورجی چاودێری تووندوتۆڵ کراون تاوەکو ڕێگری لە هەر دزەکردنێک بگیرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: