ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

بینای وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
ئاڤا نیوز
وەک هاوسۆزی و پشتگیریکردن لە خۆڕاگری ڕۆژئاوای کوردستان، سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەکرێن بە سەکۆی پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان و چەندین چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە 25-1-2026 بەشێکی زانکۆ و پەیمانگە و ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بە لەبەرکردنی جلی کوردی و ئەنجامدانی چالاکی، پاڵپشتی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەردەبڕن.
ڕاگەیێنرای فەرمی: وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردووە دەڵێت: هەریەکە لە دیوانى وەزارەتى خوێندنى باڵا، سەرۆکایەتی زانکۆکان، ئەنجومەنی باڵای کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکییەکان، دەستەی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی، بەشە زانستییەکانی کۆلێژ و پەیمانگەکان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چالاکی مەدەنی و گردبوونەوەی ئاشتیخوازانەیان ئەنجامداوە، بە ئامانجی دەربڕینی هاوسۆزی و پاڵپشتیکردنی کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان و چالاکییەکان بەردەوام دەبن.
لێدوانی فەرمی: سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەددین بە ئاڤای ڕاگەیاند: جگە لەوەی لە کۆلێژەکانی زانکۆی سەڵاحەددین چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام دەدرێت، هانی مامۆستایان و فەرمانبەران دەدرێت بەشداری لە کەمپەینەکانی بەخشینی کۆمەک بکەن بە ڕۆژئاوای کوردستان.
لەلایەکی دیکەوە: وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاندووە، بەهۆی ئەم بارودۆخە نالەبارەی ڕۆژئاوای کوردستان، داوا دەکرێت ئەمڕۆ یەکشەممە وانەی یەکەم لە سەرجەم قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان تەرخان بکرێت بۆ پاڵپشتی لە ڕۆژئاوای کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
خۆپیشاندەران لە فەڕەنساوە داوای پاراستی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
پووتین و زێلێنسکی کۆ دەبنەوە
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
سیستمی پارەدانی بەشە خۆراکی مانگانە بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی مەترسییەکانی سنووری سووریا کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
17 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
20 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
خۆپیشاندەران لە فەڕەنساوە داوای پاراستی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
پووتین و زێلێنسکی کۆ دەبنەوە
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
سیستمی پارەدانی بەشە خۆراکی مانگانە بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی مەترسییەکانی سنووری سووریا کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا هەڕەشەیەکی تووند لە عێراق دەکات؛ پەیوەستە بە گرووپە چەکدارەکان






