بۆچی ئیسرائیل لە مەراسیمی واژۆکردنی دەستەی ئاشتی غەززەدا بەشدار نەبوو؟

شەیری بکە لە:
بۆچی ئیسرائیل لە مەراسیمی واژۆکردنی دەستەی ئاشتی غەززەدا بەشدار نەبوو؟

بەشێک لە سەرکردەکانی جیهان لە کۆڕبەندی داڤۆس

ئاڤا نیوز


ماڵپەری ئەکسیۆس لەبارەی بەشدار نەبوونی نوێنەری ئیسرائیل لە مەراسیمی دامەزراندی دەستەی ئاشتی لە غەززە ئاشکرا دەکات و دەڵێت، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل داواکارییەکی کۆشکی سپی ڕەتکردەوە بۆ ئەوەی ئیسحاق هێرزۆگ سەرۆکی ئیسرائیل بەشداری لە مەراسیمی دەستەی ئاشتی غەززە بکات.


چیرۆکی سەرەکی: دەستەی ئاشتی لە غەززە، لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە دروستکراوە، ئەرکی سەرەکیی وەستاندنی جەنگ و دووبارە بووژاندنەوەی غەززەیە، ئیسرائیل پێشتر بەتوندیی دژایەتیی بەشدارییکردنی تورکیای کردووە لە هەر ڕێککەوتنێکی دوای جەنگ، ماڵپەری ئەکسیۆس هۆکاریی سەرەکی بەشدارینەکردنی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی لە کۆڕبەندی داڤۆس و ئەو دەستەیە ئاشکرا دەکات.


بڵاوکراوەی فەرمی: ئەکسیۆس، لەزاری چەند سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی ئاشکرای کرد، کۆشکی سپی بانگهێشتنامەی بۆ 58 وڵات ناردووە بۆ ئەوەی بەشداری لە مەراسیمی دامەزراندنی دەستەی 'ئاشتی غەززە'دا بکەن، لەنێویاندا ئیسرائیل، بەڵام نەتانیاهۆ داواکاریی کۆشکی سپی ڕەتکردەوە بۆ ئەوەی ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل، بەشداری لە مەراسیمەکەدا بکات.


ئەکسیۆس نووسیوویەتی: کۆشکی سپی پەیوەندی بە نووسینگەی نەتانیاهۆوە کردووە، پێشنیازی کردووە کە هێرزۆگ نوێنەرایەتی ئیسرائیل بکات لە مەراسیمەکەدا ئامادە بێت، بەڵام نەتانیاهۆ ئەوەی ڕەتکردووەتەوە،چونکە نەتانیاهۆ وتوویەتی ترەمپ بانگهێشتنامەیەی بۆ ئەو ناردووە و بۆ هێرزۆگ نەناردووە.


٠ ئامادەنەبوونی ئیسرائیل لەم مەراسیمەدا، نیشانەی پابەندنەبوونی تەواوەتی ئیسرائیلە بە پلانی ئاشتی ترەمپەوە بەتایبەت لە پرسی دەستەی 'ئاشتی غەززە'.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: نەتانیاهۆ، بەهۆی هەبوونی فەرمانی دەستگیرکردنی لەلایەن دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەکانەوە، لە کۆڕبەندی ئابووری جیهان لە داڤۆس ئامادە نەبووە، بەڵام ئیسحاق هێرزۆگ، سەرۆکی ئیسرائیل، بەشداری لە کۆڕبەندەکە کرد. 


باکگراوند: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە سویسرا بە ئامادەبوونی ژمارەیەک سەرکردەیی جیهانی واژۆی لەسەر "دەستەی ئاشتی" غەززە کرد، کە ئەرکی دووبارە بوونیادنانەوەی غەززەیە لەژێر سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی ئەمریکا. 

شەیری بکە لە: