میدیای ئێران ئاماری گیانلەدەستدان و بریندارانی خۆپیشاندانەکانی بڵاوکردەوە؛ زیاتر لە پێنج هەزار کەس کوژراون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمەنی یەکێک لە شەقامەکانی ئێران لە کاتی خۆپیشاندانەکان. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی ئاماری ئاژانسی هرانا، لە ماوەی 28 ڕۆژی خۆپیشاندانەکانی ئێران، زیاتر لە پێنج هەزار کوژراون، ئەم ژمارەیەش زیاترە لەو ئامارەی حکومەتی ئێران بە فەرمی ڕایگەیاندبوو.
چیرۆکی سەرەکی: ئاژانسی هرانا, لە ڕاپۆرتێکدا وردەکاریی گیان لەدەستدان و برینداربووانی خۆپیشاندانەکانی ئێرانی بڵاوکردەوە، کە لە 28ی کانوونی یەکەمی 2025ـەوە ناڕەزاییەتیەکانی خەڵکی ئێران لە دژی بێکاری و گرانی شەقامەکانی ئێرانی گرتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هرنا، ئاژانسی چالاکوانانی مافی مرۆڤ، کوژرانی پێنج هەزار و 459 کەس پشتڕاستکراوەتەوە، کە 60ـیان منداڵن و 208 کەسیشیان لە هێزە ئەمنییەکانن.
ئاژانسی هرنا، ئاماژەی بەوەش کردووە، "جیا لەو ژمارەیە، بەدواداچوون بۆ پشتڕاستکردنەوەی کوژرانی 17 هەزار و 31 کەسی دیکە دەکرێت، کە هێشتا بەڵگەی تەواو لەبارەیانەوە کۆنەکراوەتەوە."
زانیاریی زیاتر: دەربارەی دۆخی بریندار و دەستگیرکراوەکان، ئاژانسەکە دەڵێت: برینی حەوت هەزار و 402 کەس لە خۆپێشاندەران سەختە، واتە بە برینداری فەرمی ناودەبرێن. دەربارەی دەستگیرکراوانیش دەڵێت: "تاوەکو ئێستا 40 هەزار و 887 خۆپێشاندەر لە شارە جیاوازەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون."
لەلایەکی دیکەوە: ئەم ژمارەیەی ئاژانسی هرنا بڵاویکردووەتەوە، دوو هەزار و 400 کەس زیاترە لەو ئامارەی حکومەتی ئێران ڕایگەیاندبوو. چوار شەممەی ڕابردوو، ئەنجوومەنی ئاسایشی ئێران ڕایگەیاند: لە ناڕەزایەتییەکانی شەوانی 8 و 9ی ئەم مانگەدا 3 هەزار و 117 کەس کوژراون. لە کۆی کوژراوەکان، 2 هەزار و 427 کەسیان وەک "خەڵکی بێتاوان و پارێزەرانی ئاسایش"ـی ناساند بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بیروڕا
- 13 خولەک لەمەوپێش
بۆ ژەنەڕاڵ مەزڵووم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی قایمقامی دەربەندیخان لە گۆڕان وەردەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
21 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
بۆچی ئیسرائیل لە مەراسیمی واژۆکردنی دەستەی ئاشتی غەززەدا بەشدار نەبوو؟
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی قایمقامی دەربەندیخان لە گۆڕان وەردەگرێتەوە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
تا ئێستا ڕێڕەوی مرۆیی بۆ کۆبانێ نەکراوەتەوە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بە هۆی زریانێکی بەهێز باری نائاسایی لە ئەمریکا ڕاگەیێنرا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆژانە عێراق ڕووبەڕووی 220 هێرشی ئەلیکترۆنی دەبێتەوە





